ئەمەل چیفتچی، هونەرمەندی کورد دەستگیرکرا

ئەمەل چیفتچی، هونەرمەندی کورد سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرت دەریخستووە کە تووشی شێرپەنجەی منداڵان بووە و دەبێت بەمزووانە نەشتەرگەری بۆ بکرێت, لە ئامەد دەستگیرکرا.

 

ئامەد- ئەمەل چیفتچی، هونەرمەندی کورد ، کە لە ڕێگادا بوو بۆ نەخۆشخانەی ئامەد، بە تۆمەتی "فەرمانی دەستگیرکردن" دەستگیرکرا، دواتر ئەمەل چیفتچی ڕەوانەی دادگای ئامەد کرا و بە سیستمی SEGBÎS وتەی بە دادگای تاوانی دادوەری ئەنقەرە دا.

دادگا فەرمانی دەستگیرکردنی ئەمەل چیفتچی دەرکرد بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" و " بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە" سەرەڕای ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەڵێن ئەو تووشی شێرپەنجەی مندالان بووە و پێویستە دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

 دادگاکە ئاماژەی بە ڕاپۆرتی شیکردنەوەی دارایی MASAK و ڕاپۆرتەکانی شیکردنەوەی HTS و مانەوەی لە هۆتێلەکان کردووە کە بۆ کارە هونەریەکانی لەوێ ماوەتەوە.

ئەمەل چیفتچی دوای دەستگیرکردنی ڕەوانەی زیندانی ژنانی ئامەد کرا.