لە ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزار لەسەیرانگای ئاوێسەر مەڕاسیمێک بەڕێوەچوو
لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ رۆژی جیهانی گەشتوگوزار، لە سەیرانگای ئاوێسەر مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-دوێنێ لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار بەئامادەبونی بەڕئوەبەری شارەدێی بیارەو لایەنە پەیوەندیدارەکان، رۆژی جیهانی گەشتوگوزار لە سەیرانگای ئاوێسەر بەڕێوەچوو.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزار وتی: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی گەشتوگوزارەوە وەکو هەموو ساڵێک چالاکی ئەنجام دەدەین و پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەو گەشتیارانە دەکەین کە سەردانی هەڵەبجە دەکەن، ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتیمان سی رۆژ چالاکیمان ئەنجام دەدەین، دوو رۆژ لە ئاوێسەرو تەوێلە، رۆژیکیان لە ئەحمد ئاوا، کە چەندین چالاکی هونەری و میوزیک و بەروبوومی خۆماڵی، بەرهەمی باخەوانان و هەنگەوانان لەخۆدەگرێت. سەردان بکەن و چێژ لە پایزی تەوێلە وەربگرن هیوادارین کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.
ئاماژەشی بەوەدا، کە ئەم چالاکیە رۆژی کۆتایی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لەسەر شاخەکانی هەورامان و زەلم دادەنرێیت و
چالاکیەکان بەردەوامی دەبێت و میوانان و گەشتیاران دەتوانن سەردان بکەن.