ڕیما عیسا: ٨ی ئادار ڕۆژی ئازادیە لە ئازار و نایەکسانی و زوڵم

ڕیما عیسا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە، ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی پیرۆز کرد و بە ڕۆژی دەستپێکی ڕزگاربوون لە ئازار و نایەکسانی و زۆرداری وەسفی کرد.

ڕیما عیسا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە، ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی پیرۆز کرد و بە ڕۆژی دەستپێکی ڕزگاربوون لە ئازار و نایەکسانی و زۆرداری وەسفی کرد.

 

ڕۆنیدا حاجی

حەسەکە- لە ڕابردوداو لە ٨ی ئاداری ١٨٥٧ نزیکەی ٤٠ هەزار ژن لە ئەمریکا لە ویلایەتی نیویۆرک بۆ باشترکردنی بارودۆخیان دەستیان بە مانگرتن کرد و داوایان کرد کە کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ٨ کاتژمێر کەمبکرێتەوە و پارەی یەکسانیان پێبدرێت، . دواتر لە ئەنجامی مانگرتنەکەدا ئاگر لە کارگەی ژنان کەوتەوە و نزیکەی ١٢٩ ژن سوتاون و گیانیان لەدەستدا.

 

دوای ئەم ڕووداوە دووەمین کۆنگرەی نەتەوەیی ژنانی سۆسیالیست لە کۆپنهاگن لە ساڵی ١٩١٠ بەڕێوەچوو لە کۆنفرانسەکەدا کلارا زەتکین پێشنیاری ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرد کە تێیدا ژنان دەتوانن داواکارییەکانیان دەرببڕن و پێشنیارەکەی پەسەند کرا، دوابەدوای ئەم پێشنیارە هیچ ڕۆژێکی دیاریکراو دانەنراوە و ڕۆژی جیهانی ژنان لە ٥ وڵات لە ١٩ی ئاداری ١٩١١ پیرۆزکرا لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٧نەتەوە یەکگرتووەکان ٨ی ئاداری وەک ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیاند، ٨ی ئادار تا ئەمڕۆش وەک ڕۆژی جیهانی ژنان دەناسرێتەوە و پیرۆز دەکرێت. ڕیما عیسا، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە- باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بەم بابەتە قسەی کرد.

 

"ئامانجمان گۆڕینی وشیاری پیاوسالارییە" 

ڕیما عیسا ڕایگەیاند کە کۆنگرەی ستار و هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە ٨ی ئاداردا ئامانجیان گۆڕینی وشیاری پیاوسالارییە لە کۆمەڵگاداو وتی: "بە دروشمی ئێمە شۆڕشەکەمان دەپارێزین و خاکەکەمان ئازاد دەکەین، وەک کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە بەرنامەی ٨ی ئادارمان پاش ڕاگەیاندنی کۆنگرەی ستار و کۆردیناسیۆنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد، لە ٢٣ی شوباتەوە تا ١ی ئادار چالاکی بۆ مێژووی ٨ی ئادار و بەرخۆدانی ژنانی عەفرین و ژنان لە ئەفغانستان و یادی شەهید سەوسەن بەرهات و شەهیدانی زرگان و تل تەمر و شەهیدانی ژنانی گەنج و گۆڕینی وشیاری باوکسالاری لە گوند و ناوچەو شارەکان بەڕێوەدەچێت، بەرنامەی ئێمە دەوڵەمەندە و لێدوان و ئاهەنگ و نەمام چاندن و سەردانی ماڵی بریندارەکان دەکرێت ئامانجی ئێمە گۆڕینی وشیاری کۆمەڵگایە چونکە ئەو کێشانەی کە تا ئەمڕۆ سەرهەڵ دەدەن بە ئاڕاستەی کۆمەڵکوژیی ژنانن، هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا و فرە ژنایەتی هەموو هۆکارن بۆ ئەو وشیارییە پیاوسالاریە لە گۆڕینی وشیاریدا دەتوانین کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان بنیات بنێین".

 

ڕیما عیسا جەختی لەوە کردەوە کە ژنان ڕۆڵێکی کارا و گرنگیان لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەدا هەیە، چونکە لە هەموو ڕوویەکەوە ڕۆڵ و ئەرکیان هەیە و لە بەردەوامیدا وتی: " "لە ڕۆژی ئەمڕۆدا ژنان پێشەنگی شۆڕش دەکەن و بە بەرخۆدان و فیداکاریەوە دەگەنە ئەو ئاستە ئەگەر سەیری لاپەڕەکانی مێژوو بکەین دەبینین پڕن لە بەرخۆدانی ژنان".

 

"ئێمە مێژوو و کلتوری خۆمان هەیە"

ڕیما عیسا ڕایگەیاند کە ئاهەنگگێڕانی ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ لە هەموو ساڵەکان جیاواز دەبێت و لە قسەکانیدا وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا کەس نەیدەزانی ٨ی ئادار چیە؟ بەڵام دوای سۆڕش و بە سوپاس بۆ فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم مێژووە ناسێنرا و پیرۆزکرا بەڵام ئەمساڵ ژنانی هەموو نەتەوەکان داوای ئاهەنگگێڕان بۆ ئەم ڕۆژە دەکەن، ژنانی ئەرمەنی بەجلی نەتەوەیی خۆیان ڕۆژی ٣ی ئادار ئاهەنگ دەگێڕن و ژنانی عەرەب بەجل و بەرگی خۆیان لەشەداد لە ٧ی ئادار ئاهەنگ دەگێڕن لە ٨ی ئاداردا ژنان لە هەموو پێکهاتەکان و هەموو لایەنێک بەشداری ئاهەنگی ئەم ڕۆژە دەکەن، ئەمە هەنگاوێکی پیرۆز و سەرکەوتووە، دیارە ژنان گەیشتوونەتە ئاستێکی باش و مێژووی خۆیان بە باشی ناسیووە و لە پێناو بنیاتنانی ئایندەیەکی ئازاددا تێدەکۆشن".