چالاکوانانی مەخموور: ئێمە وەک ژن ئازادی جەستەیی ڕێبەر مسۆگەر دەکەین

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ٦٥ دا بەردەوامە.

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، چالاکیی ئێشکگری کە گۆڕاوە بۆ مەیدانی بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری، لە سێ ساڵ نزیک دەبێتەوە. چالاکییەکە کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی  هەزارو ٦٥ لەگەڵ گروپی ٢٠٥ بە ئیرادە بەردەوامە.

 

ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر بێریڤان ئیشلەک بە ناوی گروپی ٢٠٤ وتارێکی پێشکەش کرد.

 

"ژنان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن"

بێریڤان ئیشلەک لە سەرەتای وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەو گۆشەگیرییەی بەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا سەپێندراوە لە کەسایەتی خۆیدا بەسەر هەموو ژنانی ئازاددا دەسەپێندرێت و وتی: وەک گەلی کورد و دۆستی کورد ساڵانێکە سەرقاڵی چالاکی بووین، ڕێبەر ئاپۆ لە خەباتدایە بۆ بونیادنانی جیهانێکی ئازاد بۆ ژنان و کۆمەڵگە، هەر بۆیە دوژمن بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر ڕێبەر ئاپۆ. بە پشتبەستن بە پارادایمی ‘ژن، ژیان و ئازادی’ی ڕێبەر ئاپۆ کە لە جیهاندا سەلمێندراوە، ژنان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەن. هەروەها ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری پرۆسەی ‘ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک’ی کردووە. بێگومان بە ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێگای ئازادی و ئاشتی و دیموکراسی جێگیر دەبێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، بێریڤان ئیشلەک ڕایگەیاند کە وەک ژنانی کوردو ەلی مەخموور تا کۆتایی بەردەوام دەبن لە تێکۆشان و هەڵسوکەوت بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد.

 

مەراسیمەکە بە دەستبەکاربوونی گروپی ٢٠٥ کۆتایی هات.