"ئێمە لە شەوی یەڵدا کۆبووینەتەوە، تا نیشانی بدەین کە هەرگیز کۆڵ نادەین"

ژنانی چالاکوانی ئەنغانستان بە بۆنەی شەوی یەڵدا کۆبوونەوە و ئاهەنگیان گێڕا و وتیان: "ئێمە لە شەوی یەڵدا کۆبووینەتەوە، تا نیشانی بدەین کە هەرگیز کۆڵ نادەین".

کابول

 

دوێنێ ٢١ی کانونی یەکەم ژنانی چالاک و تێکۆشەر و تەڤگەری ژنانی خەباتی ئەفغانستان بە بۆنەی یەڵداوە کۆبوونەوە، ژنانی "تەڤگەری دادپەروەری" ئامانجی ئاهەنگگێڕانی شەوی یەڵدایان بە شێوەی تێکۆشان لە دژی دۆخی ئێستای ئەفغانستان ناوبرد وتیان: "گەلی ئێمە هەرچەندە لە دۆخی ئێستادا لە هەژاریدان و ئازارەکانیان زۆر گەورەیە، بەڵام ئەم ئێوارەیە کۆبووینەوە بۆ ئەوەی نیشانی تاڵیبان بدەین کە ژنانی ئەفغانی هەرگیز کۆڵ نادەن، تاڵیبان بە توندی دژی ئاهەنگگێڕانی ئەو ڕۆژانەیە کە ڕەگیان لە مێژووی کۆن و پێش ئیسلامدا هەیە".

 

ئەندامانی بزووتنەوەی خۆبەڕێوەبەری ژنانی تێکۆشەری ئەفغانستان بە سازدانی ئەم بەرنامەیە ئامانجیان ڕێزگرتنە لە هونەر و کەلتووری کۆن و جەختیان لە کۆڵنەدانی خۆیان  کردەوە.