"ئێمە بە یەکگرتن دەستکەوتەکانمان دەپارێزین"

ئەو ژنانەی لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شەڕی کۆبانێدا بەرخۆدانێکی ناوازەیان لە دژی چەتەکانی داعش نیشان دا، ڕایانگەیاند کە لە دژی داعشی نوێ و دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەرخۆدان دەکەن و خاکەکەیان دەپارێزن.

ئێلڤین محەمەد

 

کۆبانێ-لە کاتی هێرشەکانی چەتەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ ژنانی کۆبانێ لە بەرخۆداندا جێگەی خۆیان گرت و خاکەکەیان ڕزگار کرد، پەیوەندییان بە شەڕڤانانەوە کرد، کۆبانێ بە بەرخۆدانی ژنان و شەڕڤانان لە دەستی دوژمن ڕزگاری بوو، سەبارەت بە هێرش و هەڕەشەکانی ئەمڕۆ، ئەو ژنانە وتیان: بە ڕۆحی شەڕڤانانمان، گەیشتوونەتە ئەم ڕۆژە کە دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ هێرش و هەڕەشەکانی بۆ سەر کۆبانێ ئەنجام نادات، بەڵام ئێمەی ژنانی کۆبانێ، وەک چۆن کۆبانێمان لە دەستی داعش ڕزگار کرد، ڕێگە نادەین دەوڵەتی تورکیا بچێتە ناو خاکەکەمانەوە.

 

ئەو ژنانەی لە شەڕی بەرخۆدانی کۆبانێ لەبەرامبەر چەتەکانی داعش بەرخۆدانیان کرد، بۆ دەزگاکەمان قسەیان کرد و باسیان لە بەرخۆدانی ژنانی کۆبانێ کرد بەرامبەر چەتەکانی داعش، ڕایانگەیاند، وەک چۆن لە بەرامبەر چەتەکانی داعش بەرخۆدانیان کرد، ئەمڕۆش بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان بەرامبەر هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا.

 

"هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری شەڕی کۆبانێ بوون"

ئایشە ئەفەندی، ئەندامی دەستپێشخەری ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، یەکێکە لەو ژنانەی کۆبانێ کە بەشداری بەرخۆدانی کۆبانێی کردووە، سەبارەت بە بەرخۆدانی کۆبانێ وتی کە لە ساڵی ٢٠١٤ شەڕێکی توند لەناوخۆی کۆبانێ ڕوویدا، هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداری شەڕی کۆبانێیان کرد، بەرخۆدانێک کە لەگەڵ ژنانی جیهان ڕوویدا، ژنانی هێزی پاراستنی نیشتیمانی بەرخۆدانیان کردووە و لە شەقامەکانی خۆیان، خۆیان پاراست، بەرخۆدانی کۆبانێ بوو بە سیستمێک کە ٧٠%ی ژنان شەڕیان کرد و لە بەرخۆداندا شەڕیان کرد، ئەو ژنانەی تەمەنیان ٤٠-٥٠  ساڵ بوو و لە هێزی جەوهەردا جێگەی خۆیان گرتبووەوە، پەیوەست بوون بە بەرخۆدانی کۆبانێ و شەڕیان کرد.

 

"ئێمە بە یەکگرتن دەستکەوتەکانمان دەپارێزین"

 

ئایشە ئەفەندی ڕایگەیاند، دەستکەوتەکانیان کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەدەستیانهێنا لە دوژمن دەپارێزن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: وەک ئەو شەڕڤانانەی لەسەر لوتکەی شاخەکان شەڕ دەکەن و ئەو شەڕڤانانەی کۆمەڵگە دەپارێزن کە تێگەیشتوون ئازادی چۆن ڕاستە، ئازادی، ئازادی بیرکردنەوە، سەر بە فەلسەفەیە، هی ژنانی کوردە، هی کۆمەڵگەیە، ئەوان بە ڕاست وەریان گرتووە و بە دەستی خۆیان وەریانگرتووە، ئێمە بە یەکگرتن دەسکەوتەکانمان دەپارێزین و بە بەرخۆدانی شەهیدانی کۆبانێ و ژنانی کورد دەستکەوتەکانمان لە دوژمن دەپارێزین.

 

 "ئەمساڵ ساڵی کۆبانێ خاڵی مان و نەمانە"

ئایشە ئەفەندی سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هەڕەشەکانی بۆ سەر کۆبانێ ڕایگەیاند کە ئەوان بە هەمان شێوە لە دژی دوژمن و دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکەن و وتی: ئەو هێرش و هەڕەشانە لەدژی کۆبانێ پووچەڵ دەکەینەوە، ئەمساڵ ساڵی کۆبانێ خاڵی بوون و نەمانە، هەروەها پێویستە دەستی یەکبگرین، چونکە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا لەناوبردنی کوردە، لەم کاتەدا بۆ ئەوەی لە سووریایەکی دیموکراتیکدا جێگەی خۆمان بگرینەوە، دەبێت زیاتر شەڕ بکەین، بۆ ئەوەی ژنان لە سووریای نوێدا جێگەی خۆیان هەبێت، ئاواتی منە کە ئێمەی کورد دەستی یەکبگرین بۆ پاراستنی کۆبانێکەمان لە بەرامبەر دوژمن.

 

"بەرخۆدانی کۆبانێ بەردەوام دەبێت"

فاتمە بیلال کە ژنێکی خەڵکی کۆبانییە، لە شەڕی کۆبانیشدا جێگەی خۆی گرتووە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ لەلایەن ئەوانەوە تێکدەشکێنرێت و وتی: وەک چۆن چەتەکانی داعشمان لە کۆبانێ تێکشکاند و بەرخۆدانی کۆبانێمان کردە بەرخۆدانی ژنان، بەهەمان شێوەش ئەو هێرش و هەڕەشانە ڕادەگرین، کاتێک داعش هاتە ناو کۆبانێ، ئەوانەی لە شەڕدا مابوونەوە ماڵەکانیان بەجێهێشت و بەرخۆدانیان کرد، کەس لە پشت ئێمەی کوردەوە نیی، .هەر ئەمەش بوو کە ئێمە بەرخۆدانمان کرد، ماڵەکانمان بەجێهێشت بەڵام لە شەڕی کۆبانێدا بەرخۆدانمان کرد، وەک چۆن لە کۆبانێ بەرخۆدانمان کرد، بە هەمان شێوە لەبەرامبەر ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان دەکەین، تا لە شوێنی خۆمان بین، کەس ناتوانێت لە شوێنی خۆمان دەرمانبهێنێت.

 

"ئەم هەڕەشە و هێرشانە ڕادەگرین"

فاتمە بیلال سەبارەت بە هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ وتی: بە بەرخۆدان ئەم هەڕەشە و هێرشانە ڕادەگرین، دەوڵەتی تورک دەیەوێت تاڵانمان بکات، دەرمان بکات، بەڵام بە بەرخۆدانی کۆبانێ جارێکی تر هەڵدەستین و هەرگیز ڕێگە نادەین دوژمن بچێتە ناو خاکەکەمانەوە، هەروەک چۆن پێشتر کۆبانێمان بەجێنەهێشت، تا کۆتایی شەڕ دەکەین.