ئۆلۆمیپیا دۆکاکیس کۆچی دوایی کرد
ئەکتەری ئەمریکی ئۆڵۆمپیا دۆکاکیس کە خەلاتی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆپی پێبەخشراوە، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
ئەکتەری ئۆڵپمیا دۆکاکیس لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا بەهۆی تێکچووی باری تەندروستییەوە، ١ی ئایار/٥ لە ماڵەکەی خۆیدا لە نیویۆرک کۆچی دوایی کرد، هەتا ئێستاش هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.
ئۆڵۆمپیا لە ساڵی ١٩٨٧ خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر لە فیلمی رۆمانسی کۆمیدی "Mon Strak" پێبەخشراوە.
ئۆڵۆمپیا دۆکاکیس لە ٢٠ی حوزەیرانی ١٩٣١ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەدایکبووە، خوێندنی لە زانکۆی بۆستن تەواوکردووە هەڵگری بڕوانامەی دەرمانی سروشتییە، هەروەها ماستەری لە هونەری شانۆدا بەدەستهێناوە، لە ساڵی ١٩٦٢دا دەستی بە کاری هونەری کردووە.
ت.پ