هەڵەبجە، یەکەمین سیمپۆزیۆمی پزیشکی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوەچوو

لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە یەکەمین سیۆمپۆزیۆمی تایبەت بە نەخۆشی شێێرپەنجە بەڕیوەچوو، کە مەبەست لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە.

هەڵەبجە

 

٤ی شوبات، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە، بەشی شیکاری نەخۆشیەکان و پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە لەمڕۆژەدا یەکەمین سیمپۆزیۆمی خۆی ساز کرد.

 

پزیشک کانیاو ڕەفعەت، ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە لە بارەی سیمپۆزیۆمەکەوە وتی:  لەم ڕۆژەدا هەموو ساڵێک وەکو ناوەندە ئەکادیمیەکانی تری هەڵەبجە هەوڵ دەدەین هاوڵاتیان هۆشیار بکەینەوە لە شێوازی چارەسەر کردن، هەروەها هەوڵ دەدەین زۆرترین ئامادەبووان خوێندکاران بن، بۆ ئەوەی بتوانیین زانیاریەکان بگەیەنن بە زۆرترین کەس.

 

 جێی ئاماژەیە، تووشبوون بە نەخۆشی شیرپەنجە ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و ڕێکراوی تەندروستیی جیهانی پێشبینی دەکات، تا ساڵی ٢٠٥٠ زیاتر لە ٣٥ ملیۆن تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمار بکرێن.