مامۆستایانی حەسەکە: زمان مێژوو و بوونی گەلی کوردە
مامۆستایانی زمانی کوردی لە پارێزگای حەسەکە ڕێبازی حکومەتی کاتییان بۆ زمانی کوردی، بەتایبەتی ئەو تابلۆیەی کە لە دادگای حەسەکە دانرابوو، شەرمەزار کرد.
حەسەکە
ناڕەزایەتییەکان دژی ڕێبازەکانی حکومەتی کاتی سووریا ڕوو لە زیادبوون دەکات، بە تایبەت لە ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا ناڕەزایەتی و هەڵوێستی توند لە دژی ڕێبازەکانی حکومەتی کاتی دژ بە زمانی کوردی هەیە، ئەمڕۆ مامۆستایانی زمانی کوردی گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ شەرمەزارکردنی لابردنی نووسراوی کوردی لەسەر تابلۆی دادگای حەسەکە.
مامۆستایان دروشمی ”پەروەردە بە زمانی دایکی مافێکی ڕەوایە”، ”دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا مسۆگەر بکرێت”، ”زمان شوناسە” بەرزکردەوە، گردبوونەوەکە لە بەردەم دادگای حەسەکە بەڕێوەچوو، پاشان لێدوانێک درا، ڕاگەیاندراوەکە بە زمانی کوردی لەلایەن ژیندا ئەحمێ، مامۆستای زمانی کوردی خوێندرایەوە.
ڕاگەیاندراوەکەدا بەم شێوەیە خوێندرایەوە:
ئێمە دژی هەموو هەوڵێکین بۆ لەناوبردنی زمانی کوردی و هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەگەڵ مێژوو و ناسنامەی خۆیدا بژی، پشتگوێخستنی زمانی کوردی پشتگوێخستنی فرەچەشنی کۆمەڵایەتی سووریایە.
”زمانی کوردی هێڵی سوورە”
ئەو ڕووداوەی لە دادگای حەسەکە ڕوویدا، ڕووداوێکە هەست و کەرامەتی گەلی کوردی ئازاردا، ماوەی ١٥ ساڵە زمانی کوردی لەناو کۆمەڵگەدا بە فەرمی پەرەی پێدراوە، کەس ناتوانێت زمانەکەمان لەناو ببات، بۆیە وتمان: زمانی کوردی هێڵی سووری گەلی کوردە، زمان مێژوو و بوونی گەلی کوردە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین بە یەکگرتوویی بەرامبەر ئەو سیاسەتانە بوەستن و ناسنامەی خۆیان بپارێزن.
ڕاگەیاندراوەکە بە دروشمی ”ژیان بەبێ زمان نییە” کۆتایی هات.