یەکەمین گروپی پوچەڵکردنەوەی مین لە عێراق
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی گروپی ڕاوێژکاری مین، یەکەمین تیمی پوچەڵکردنەوەی مین لە پارێزگای موسڵ دەستیبەکار کردووە.
ناوەندی هەواڵ
گروپی ڕاوێژکاری مین(MAG ) دامەزراندنی یەکەمین تیمی ژنانی بۆ پوچەڵکردنەوەی مین لە پارێزگای نەینەوا لە عێراق ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەکەی MAGـدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە "یەکەم تیمی پووچەڵکردنەوەی مین کە تەنها لە ژنان پێک هاتووە، لە موسڵ بە پشتیوانی هۆڵەندا دامەزراوە"، پێکهێنانی ئەم تیمە دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک ژن بەشداریان لە خولی راهێنانی چۆنیەتی پوچەڵکردنەوەی مین کردووە لە بنکەی ڕاهێنانی کۆمەڵەکە لە چەمچەماڵ و سلێمانی و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە، لە ئێستاشدا مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتووە و بە ڕەسمی دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
ئەمە دووەمین تیمی ژنانە کە بەشداری خولەکەیان کردووە و هەموو بەشداران لە ژن پێکهاتوون، ڕێکخراوی خزمەتگوزاریی مین-ی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی ٢٠١٨ـدا تیمێکی هەڵگرتنەوەی مینی تایبەت بە ژنانی لە ئەفغانستان پێکهێناوە.
دامەزراندنی ئەم گروپە لە کاتێکدایە کە پاشماوەکانی شەڕ بەردەوام مەترسی گەورە لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست دەکەن، بەهۆی پاکنەکردنەوەی ناوچە مین ڕێژکراوەکانی عێراق کە لە لایەن چەتەکانی داعشەوە چێندراون، و بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی موسڵ بوونەتە قوربانی کە زۆربەیان منداڵ بوون.
ت.پ