لە سلێمانییەوە بۆ کۆبانێ
لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکەی سلێمانییەوە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی کۆبانێ دەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە شاری سلێمانی، مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنە سوورەکە زیاتر لە ١٠ هەزار کتێب لە ناوەندە ڕۆشنبیری، زانکۆ، کەسایەتیەکان و کتێبخانەی تایبەتی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دەنێردرێت بۆ کتێبخانەی گشتی کۆبانێ، لە درێژەی کەمپینی پشتگیری لە رۆژئاواش، کەمپینی پشتگیری کلتوری ڕۆژئاوایە، بەڕێوەربەری مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە ڕایگەیاند: "لە دوای هاوکارییەکانمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕاگەیاندراوێکدا پڕۆژەی کۆکردنەوەی کتێب و سەرچاوە زانستییەکانمان بڵاوکردەوە و لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ١٠ هەزار کتێبمان کۆکردۆتەوە و پشتگیرییە کلتورییەکانیشمان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت".
واش بڕیارە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ناوەندە پەروەردەییەکان بەشی زمانی کوردی-سۆرانی بکرێتەوە، و مەنهەجی ئەلف و بێی سۆرانی بۆ قۆناغی سەرەتایی زیاد بکرێت.
ت.پ