یەکەم ژن کە بووە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆچی دوایی کرد

مادلین ئەلبرایت کە یەکەم ژن بوو پۆستی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای وەرگرت، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

مادلین ئەلبرایت، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لەلایەن سەرۆکی پێشوو بیل کلینتۆنەوە وەک وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستنیشانکرا لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

لە ڕێگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە کە خێزانەکەی لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە بڵاویان کردۆتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، کە مادلین بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

 

مادلین کە ناوی ڕاستەقینەی ماری جانا کۆربلۆڤایە، لە پراگی پایتەختی کۆماری چیکۆسلۆڤاکیای ئەوکات "کۆماری چیکی ئێستا" لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٤٨ وەک پەنابەر ڕووی لە ئەمریکا کردووە.

 

ئەو ٦٤هەمین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو تا ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ لە کارەکەی بەردەوام بوو.