دیلان گولەر: زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە مافی ژیانیان پێنادرێت

دیلان گولەر، سەرۆکی لقی سەمسوری "ÎHD" ڕایگەیاند، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە شارەکانی بوومەلەرزە بە شێوەیەکی فرەلایەن زیادی کردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- لە ٦ی شوباتەوە پێشێلکارییەکان لە شارەکانی بومەلەرزە بەردەوامن، تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نەگیراوەتەبەر لەو شارەدا کە مافەکانی ژیان، تەندروستی، پەروەردە، ئاسایش و نیشتەجێبوون پێشێل دەکرێت، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ دۆزینەوە و ڕاپۆرتکردنی ئەو پێشێلکاریانە لە شوێنی خۆیدا و ئەندامانی ئەنجومەن لە کارەکانیان بەردەوامن.

دیلان گولەر، هاوسەرۆکی لقی سەمسوری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە لە کارەکانی لە کۆنتەینەرداو دەربارەی بارودۆخی ئەم دواییەی شارەکە لێدوانی دا.

 

"گەل بەتەنها جێهێڵدرا"

دیلان گولەر ڕایگەیاند، گەورەترین پێشێلکاری لە یەکەم ڕۆژەوە دەستیپێکردووە لە کاتی بوومەلەرزەکە و ڕۆژانی دواتردا دەستوەردانی پێویست بۆ لابردنی داروپەردووەکان نەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی درەنگ دەستوەردانەکەوە گیانیان لەدەستداوە زیادی کردووە، کێشەی نیشتەجێبوون دوای ئەوە سەریهەڵداوە، گەل لەم کاتەدا ڕووبەڕووی تەنهایییەکی جددی بوونەتەوەو بەتەنها جێهێلدرا، لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا چەندین پێشێلکاری ئەنجامدراون، ئەگەر باسی پرۆسەی ئەمڕۆ بکەین، دەتوانین بڵێین هێشتا کاردەکرێت بۆ لابردن و لەناوبردنی داروپەردووی وێرانەکان.

 

"لە شارەکانی کۆنتەینەر مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت"

دیلان گولەر ئاماژەی بە پێشێلکارییەکانی ئێستا کرد لە بواری نیشتەجێبوون و تەندروستی و خاوێنی و مافی ژیان و وتی: زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە سەرەتای ڕۆژەوە ڕووبەڕووی پێشێلکاری بوونەتەوە. پێویستە باسی مافی تەندروستی بکەین، هێشتا کێشەی گەورە هەیە بۆچارەسەر، کێشەی پەنابەران و کۆچبەران چارەسەر نەکراوە خەڵک لەو شوێنانە کێشەی زۆریان هەیە کە دروستکراون، ژیان لە شاری کۆنتێنەر بە پێی ژیانی خێزانی دروست ناکرێت، بە تایبەتی نزیکیی کۆنتەینەرەکان لە یەکتر، نەبوونی ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەدەستهێنانی مافی پەروەردە و نەبوونی ناوچەی تەندروست بۆ منداڵان، ئەو پێشێلکارییانەی باسی دەکەین دوو هێندە دەبێت.

 

"کێشەکانی ژنان چارەسەر ناکرێن"

دیلان گولەر ئاماژەی به وەکرد، ژنان لەم پڕۆسەیەدا ڕووەڕووی زیانی زۆر بوونەتەوە هیچ هەنگاوێک نەندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانه و دەبێت ئاسایش و پاراستنی زیاتر له شارەکانی کۆنتەینەردا هەبێت، بە تایبەتی ژنان و منداڵان لەم بوارەدا کێشەی گەورەیان هەیە، تێبینی ئەوە دەکەین کە ڕووداوەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان و دەستدرێژی زایەندی دژی منداڵان لەو ناوچانەدا لە زیادبووندایە، ئەو ژنانەی ناچار دەکرێن لە ناوچەیەکدا بژین ناتوانن شوێنێک بدۆزنەوە کە تێیدا کێشەیان نەبێت، لە ئێستادا هیچ شوێنێک بۆ ئەوان ناکرێتەوە، پێویستە چارەسەری ئەم کێشانە بکرێت، هەرچەندە بە شێوەیەک تیشک دەخەینە سەر کێشەکان، بەڵام ڕاستییە جدییەکان لە ناوچەکەدا هەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی داهاتووی کۆمەڵگە دەبێت.

 

 

لە کۆتایی قسەکانیدا دیلان گولەر ڕایگەیاند، بۆ ئاوەدانکردنەوەی شارەکە لەلایەن هیچ دامەزراوە و لایەنێکی پەیوەندیدارەوە ڕاوێژ بە خەڵک ناکرێت، نادڵنیایی گەورە لە شارەکەدا هەیە، وتی: پێویستە لەم قۆناغەدا کێشەکانی خەڵک چارەسەر بکرێن و پێشێلکارییەکانی مافی ژیان کۆتایی پێبێت،  وەک لقی IHD بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لە کۆنتێنەرەکان لە سەردەمی نوێدا، لیژنەیەکی بوومەلەرزەییمان دامەزراندووە لە خاڵی دیاریکردنی پێشێلکارییەکان و دروستکردنی ڕاپۆرتێک، لە کۆنگرەی ناوەندی هەفتەی ڕابردوودا، داوای پێکهێنانی لیژنەیەکی فراوانترمان کرد.