"ئەگەر خەبات لە چوارچێوەی شەڕی گەل بێت سەرکەوتن مسۆگەرە"
سۆزدار شێخۆ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ناوخۆی هەرێمی فورات، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و کاریگەرییەکانی لەسەر کاری ژنان باسکرد و وتی: ""خەڵکی هەرێم نزیکەی ١٠ ساڵە لەم شۆڕشەدا بوون و ئێستا ئەزموونمان هەیە کە لە بەرامبەر ئەو شەڕە پیسە بوەستینەوە و دەستکەوت بەدەست بهێنین، بەڵام پێویستە گەل لە دژی ئەم شەڕە پەرە بە پاراستنی ڕەوا بدات".
دلۆجان بۆزی
کۆبانێ - لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا- ڕۆژئاوا، کردەوەی نامرۆڤانە دەکرێت، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژنان و منداڵان ئەو کەسانەن کە باجی قورس دەدەن، دوای قەیرانی سوریا شەڕ لەو ناوچانەدا دەستیپێکرد هەموو ناکۆکییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە، لەم شەڕانەدا هەموو کەسێک دەیەوێت دەستکەوت بەدەست بێنێت و زۆرێک لە دەوڵەت و نەتەوەکان دەیانەوێت دەسەڵاتی پیاوسالاری خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا پیادە بکەن و ژنان بکەنە کۆیلەی خۆیان، ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا – ڕۆژئاوای کوردستان یەکێکە لەو ناوچانەی کە ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڕەشە و کردەوە و هێرش و تەقینەوە و توندوتیژی دەبنەوە، لە لایەکەوە ژنان دەکرێنە قوربانی و ژنان لە لایەکەوە پێشەنگن، لەگەڵ دامەزراندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣دا ئیلهامی هەموو ژنانی جیهان بەخشرا بەم ئیلهامە هەموو ژنان لە دەزگا و دامەزراوەکاندا جێگەی خۆیان گرتووە و ئێستا سەرکردایەتی دەکەن نمونەکانی شەڕ لە کۆبانێ، مەنبج، ڕەقە، تەبقا، باغۆز، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی و ئێستا لە عەین عیسا و تل تەمربەردەوامە، ژنانی کورد ئیلهامی شەڕیان داوە بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان و بەرخۆدانیش کراوە و هەموو ژنان ئێستا لە هەموو پێکهاتەکانی شەڕدا تۆڵە لە چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەکەنەوە و دەیانەوێت بگەنە بۆنی ئازادی، نەک هەر سەرکردایەتی جەنگ دەکەن بەڵکو لە هەموو بوارەکانی ژیان و سەربازی و سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و هتد لەو چوارچێوەیەدا، سۆزدار شێخۆ، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ناوخۆی هەرێمی فورات قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"بە ئیرادەی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت"
سۆزدار، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە هێرشەکان بە پاراستنی ڕەوا و تێکۆشانی شۆڕشگێڕان پوچەڵ دەکرێتەوە و وتی: "دۆخی ناوچەکە و دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لێک جیاناکرێتنەوە بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە بوەستێنین و ڕێبەرەکەمان ئازاد بکەین، دەستمان بە کەمپەینی "کاتی ئازادی"ە کردووە، ئێمە لە ڕێگەی کۆبوونەوەوە خەڵک ئاگادار دەکەینەوە و چۆن خۆمان ئامادە بکەین ئەگەر شەڕ بێتە دەرگا ئەم خەڵکانە چیتر خەڵکی پێشوو نین کۆچ بکەن یان بترسن ئێمە ئێستا پێویستە کۆچکردن لە مێشکمان بسڕینەوە تەنها بۆ ئەوەی بیر بکەینەوە چۆن هێرشەکان بەتاڵ بکەینەوە. ئەم هەڵمەتەی کە ئێمە دەستمان پێکردووە دەچێتە ساڵی دووەمیەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەک وتم بارودۆخی گەل پەیوەستە بەڕەوشی ڕێبەری ئاپۆوە ئامانجی دەوڵەتی تورک داگیرکردنی هەرێمەکانمان و گۆڕینی دیمۆگرافیایە وەک ئەوەی ئێستا لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی کلتور و مێژوو و جوگرافیا و زمان دەگۆڕێت، ئەو هەروەها هەوڵ دەدات ئەم ناوچانەی ئێمە بگۆڕێت دەوڵەتی تورک بە شێوازی جۆراوجۆر هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانمان، چ لە ڕێگەی سەربازی، سیاسی، کلتوری، تایبەت، شەڕی کۆمەڵایەتی و بڕینی ئاوەوە ئەم هەڵمەتە دەبێتە وەڵامێک بۆ هەموو هێرشەکان".
"خەڵکەکە بە خاکەکەیانەوە گرێدراون"
سۆزدار لە بەردەوامی قسەکانیدا بە پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە دوای کۆبوونەوەی هەر سەرۆکێک لە ناو تورکیا لاوازییەکی هەبوو و وتیشی: "دەوڵەتی تورک بە شێوازی شەڕی تایبەت ویستی ئاسایشی هەرێم تێکبشکێنێت و هیچ ڕێگەیەک نەبوو و ئێستا شەڕی دەروونی دەکات و کاریگەری لەسەر خەڵکەکە دەکات، ئێمە بە خەڵک دەڵێین کە هەموو شەڕەکان لە شەڕی تایبەتدا دەجەنگن، دەبێت ئێمە هۆشیار بین گوێ لە شەڕی دەروونی نەگرین، شەڕەکە لە سەدا نزیکەی ٨٠ی شەڕی دەروونییە، لەگەڵ سەرکەوتنی دوژمندا ئیرادەی خەڵکی هەرێمەکە لە توندوتیژییەکانی دەوڵەتی تورک گەورەترە و دوژمن هەرگیز سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت، چونکە هەموو تێگەیشتنێک ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و بەدوای ئەو بیرۆکەیەدا دەگەڕێن، تا خەڵکی نیشتیمانپەروەر هەبن کەس ناتوانێت خاکەکەمان داگیر بکات، نەماڵەی وڵاتپارێزی گولۆ کرایە ئامانج خەڵک دەزانن کە هەر خێزانێکی نیشتمانپەروەری دەکرێنە ئامانج بەڵام واز لە خەبات و تێکۆشانی خۆیان ناهێنن و دەزانن کاتێک ئەم هەرێمە داگیر دەکرێت دۆخەکە دەبێتە دۆزەخ، لە جیاتی ژیانی تاریک ژیانێکی ئارام دروست دەکەین ئێمە دەزانین کە ئێمەی کورد قەبووڵ نین، بەڵام بە بەرخۆدان و قارەمانێتی خۆمان دەناسینەوە و قبوڵی دەکەین بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە بوونە سیمبولی ئازادی لە جیهاندا".