ئایشە گۆکان: ئەمڕۆ لە کەسێتی مندا تەژەئا دادگایی دەکرێت

دانیشتنی دادگاییکردنی ئایشە گۆکان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" کە نزیکەی شەش ساڵە لە زینداندایە، جارێکی دیکە دواخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایشە گۆکان کە نزیکەی شەش ساڵە لە زینداندایە، لە زیندانی داخراوی ژنانی سینجانەوە و لە ڕێگەی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ "SEBGÎS" بەشداریی لە دانیشتنی دادگای نۆی سزا قورسەکانی ئامەد کردو لە دانیشتنەکەدا ڕایگەیاند کە پرۆسەی دادگاییکردنەکەی دژی پرۆسەی ئاشتییە. 

 

"لە کەسایەتی مندا تەژەئا دادگایی دەکرێت"

ئایشە گۆکان کە بەرگرییەکەی بە زمانی کوردی پێشکەش کرد، ئاماژەی بەوە دا کە ئەو بەرگری لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەکات و تەژەئاش بۆ ئەم ئامانجە کار دەکات، وتی:  دادگاییکردنێکی ئارەزوومەندانە بەڕێوەدەچێت، ئەم دادگاییکردنە لەلایەن ژنانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەکرێت، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پشتگیریم دەکەن، ئەمڕۆ تەژەئا لە کەسایەتی خۆمدا دادگایی دەکرێت، بەرخۆدانی ژنانی کورد دادگایی دەکرێت، من ئەمە قبوڵ ناکەم.

 

 تیشکی خستە سەر پێویستیی پشتگیریکردن لەو پرۆسەی ئاشتییەی کە لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد و وتی: پێویستە تورکیا لە ڕێگەی سیاسەتێکی ئاشتییانەوە قەیرانەکانی تێپەڕێنێت.

 

پارێزەرانی ناوبراو ڕایانگەیاند کە چالاکییەکانی ئایشە گۆکان لە چوارچێوەی یاسادا بوون و جەختیان کردەوە کە هیچ بەڵگەیەکی کۆنکرێتی لە ناو دۆسیەکەدا بوونی نییە. 

 

داواکاری گشتی داوای ئازادکردنی کرد، بەڵام دادگا بڕیاری دا کە مانەوەی لە زیندان بەردەوام بێت و دانیشتنەکەی بۆ ١٩ی حوزەیران دواخست.