ئازادکردنی ٢٧٩ خوێندکاری ڕفێندراو لە نەیجیریا
ئەو ژنە گەنجە خوێندکارانەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە قوتابخانەکەیان لە باکوری ڕۆژئاوای نەیجیریا ڕفێندران، ڕۆژی سێشەممە ئازادکران و گەڕانەوە بۆ ناو خێزانەکانیان.
ناوەندی هەواڵ
زۆر جار خوێندكاران له وڵاتی له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ڕفێندرێن و له به‌رامبه‌ر بڕێک پارەدا ئازاد ده‌كرێنه‌وه، هه‌ندێك جاریش ڕفێندراوه‌كان ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه و ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی و سێكسی ده‌بنه‌وه. حاكمی ویلایه‌تی زمهفرا له باكووری نه‌یجیریا، بیلو ماتاوای، ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ٢٨ی شوبات لە ناو قوتابخانەیەکەوە ٢٧٩ خوێندکاری ژنی گەنج لە کۆی ٣١٧ خوێندکار ڕفێندران توانرا ئازاد بکرێنەوە.
ماتاوای ئەوەشی وت: من زۆر خۆشحاڵم كه ئه‌م ژنانە ئازاد كران و گه‌یشتنه‌وە باره‌گای حكومه‌ت و ته‌ندروستییان باشه، به‌ڵام چۆنییه‌تی ئازادكردنی ژنە ڕفێندراوه‌كانی ئاشكرا نه‌كرد و ئاماژه‌ی بەوەدا به‌رده‌وام لە هه‌وڵدان بۆ ئازادكردنی ٣١ كچی دیكه كه تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره، ڕاشیگه‌یاند كه له كاتی هێرشكردنی چه‌كداران ٧ ژنی گەنج توانیویانە هه‌ڵبێن.
لە سێ مانگدا چوا حاڵەتی ڕفاندنی خوێندكاران ڕوویانداوە، له ساڵی ٢٠١٤شدا به سه‌دان خوێندكار له ناوچه‌ی شیبووك له‌لایه‌ن گروپه جیهادییەكانهوه ڕفێندران و له سه‌رانسه‌ری جیهان دەنگدانەوەی دروستكرد.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژە بەوە دەدەن ڕفاندنی خوێندكاران له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كان یان باندهكانەوە كه زۆرجار بۆ دەستکەوتنی پارە ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، گومان دەکرێت کە ئەم گروپانە سەر بە چەکدارە ئیسلامییە توندڕەوەکان بن.
چەندین جاریش چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام له پشت ئه‌م ڕووداوانهوەن و به هه‌زاران كچ و ژنییان ڕفاندووه و ده‌ستدرێژییان کردووەتە سەریان، زۆرجاریش ژنە ڕفێندراوه‌كان ناچاركراون شوو به چەکدارانی بۆكۆ حه‌رام بكه‌ن، بەشێکیش لە ژنە ڕفێندراوەکان بێسەروشوێنن.
ت.پ