ئایشەگوڵ دۆغان: دەبێت دەرفەتی پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان بڕەخسێندرێت

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ناڕەزایی خۆی لەدژی هێرشەکانی بەرامبەر ڕێبەر ئۆجالان پیشانداو ڕایگەیاند، ئەگەر شتێک هەبێت سەبارەت بە بەڕێز ئۆجالان و جێگەی مەراق بێت، ئەوا تەنها یەک شت هەیە کە پێویستە بکرێت ئەویش ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ پەیوەندیی ڕاستەوخۆ.

ناوەندی هەواڵ

 

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان "دەم پارتی" لە ناوەندی گشتی دەم پارتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، کە دوای کۆبوونەوەی MYK لێدوان دەدەن و زانیاری لەسەر بڕیارەکان و هەڵسەنگاندنەکان دەدەن.

 

وتیشی: تەنها چەند ڕۆژێک ماوە بۆ ساڵیادی بانگەوازی ٢٧ـی شوبات، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازێکی مێژوویی کرد و تەڤگەرەکەشی بەو پێیە هەنگاوی ناوە، لە ماوەی ساڵێکدا زۆر ڕووداو ڕوویانداوە، بەڵام هێشتا هەنگاوی هاوتا نەنراوە لە ڕوانگەی یاساییەوە چاوەڕێی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هاوبەشین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بە باشی ئەم پیلانگێڕییە هەڵنەسەنگێنین، ناتوانین ئایندە بە باشی هەڵسەنگێنین، هێرشی میدیایی بۆ سەر بەڕێز ئۆجالان هەیە، بەڵام پارادایمی بەڕێز ئۆجالان بۆ پێکەوە ژیان جارێکی دیکە دوای ئەو هێرشانە ڕوون بووەتەوە، پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆ ئەوەی ئازارەکانی ڕابردوو جارێکی دیکە دووبارە نەبنەوە بە ڕەنجێکی گەروە بەردەوامە، لە ٢٧ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕیدا داوای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراتیک دەکەین، ئەگەر شتێک هەبێت سەبارەت بە بەڕێز ئۆجالان جێگەی مەراق بێت، ئەوا تەنها یەک شت هەیە کە برێت، ئەویش ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئۆجالان.

 

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئایشەگوڵ دۆغان باسی لەوەش کرد، شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆمار کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە، ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی پەرلەمانیش تاوتوێ کرا و باس لەوە کرا کە ڕاپۆرتە هاوبەشەکە دەبێت مافی هەموو خەڵک لەخۆبگرێت، هەروەها ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لە ڕۆژەڤدا بوون ، ٢٥ بارهەڵگری هاوکاری گەیشتنە کۆبانێ، دەبێت بەپێی پرۆسەکە دەروازە سنوورییەکان بکرێتەوە.

 

ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی: دادگا هەرگیز لە تورکیا سەربەخۆ نەبووە، تا ئەمڕۆش هەر وەک خۆیەتی، لە دۆخێکی وادا سەرۆکی داواکاری گشتی کە ناوەکەی زۆر مشتومڕی لەسەرە، بوو بە وەزیری داد، ئێمەش داوای لێدەکەین بەپێی یاسا مامەڵە بکات، ئێمە دەڵێین ئەو زیندانیە سیاسیانەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراون، زیندانیانی دۆزی کۆبانێ سەلاحەدین دەمیرتاش، فیگەن یوکسەکداغ و زیندانی بریندارانی سەنگەر بە پێی بڕیاری AHIM ئازادبکرێن.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئایشەگوڵ دۆغان، وەڵامی پرسی مافی هیوای دایەوە و ڕایگەیاند، کە مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکەدا جێگا دەگرێت.