ئایشە ئۆزدۆغان تووشبووی شێرپەنجەیەو دەستگیرکرا
ئایشە ئۆزدۆغان تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوار و لە بارودۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە، بەڵام داواکاری دواخستنی سزاکەی ڕەتکرایەوە و ڕەوانەی زیندان کرا.
ناوەندی هەواڵ
ئایشە ئۆزدۆغان، کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دوای ئەوەی بۆ ماوەیەک لە زینداندا مایەوە ئازادکرا، ڕەتیکرایەوە کە سزای لەسێدارەدانی بۆ بکرێت، لە ئێستادا کە تووشببوی قۆناغی چواری نەخۆشی شێرپەنجەیە و ماوەی دوو ساڵە چارەسەری بۆ دەکرێت دەستگیرکراوەو سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە .
ئەمینە ئەردەمی خوشکی ئایشە ئۆزدۆغان لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تویتەر پەیامێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی خوشکەکەی بڵاوکردەوە و وتی: "هەموو داواکارییەکانمان بۆ دواخستنی سزاکەی خوشکەکەم ڕەتکرایەوە، ئەمڕۆ پۆلیسەکان هاتن و خوشکەکەمیان برد بۆ گرتووخانە، ئەو لە بارودۆخێکدا نییە کە بتوانێت لە گرتووخانەدا بمێنێتەوە، هەتا ئێستا ئەم دوعایەم لە کەس نەکردووە، بەڵام ئێستا دەڵێم: خودا سزاتان بدات".