ئایا هیندییەکان وا بیردەکەنەوە کە ژنان سیاسەتمەداری باشتر دروست دەکەن؟
زۆربەی هیندییەکان دەڵێن کە "ژن و پیاو بە یەکسانی سەرکردەی سیاسی باش دەکەن"، بەڵام بە پێی ڕاپرسییەکی نوێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی "پیو" نزیکەی ٣٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری هیندستان هەن و تەنها چارەکێک لە پێگەیشتوانی هیندی لەو باوەڕەدان کە پیاوان سەرکردەی سیاسی باشتر دەکەن. ناوەندی هەواڵ
زۆربەی هیندییەکان دەڵێن کە "ژن و پیاو بە یەکسانی سەرکردەی سیاسی باش دەکەن"، بەڵام بە پێی ڕاپرسییەکی نوێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی "پیو" نزیکەی ٣٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری هیندستان هەن و تەنها چارەکێک لە پێگەیشتوانی هیندی لەو باوەڕەدان کە پیاوان سەرکردەی سیاسی باشتر دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی هیندستان وەزیر و سەرۆک و سەرۆک وەزیران بوون، ئیندیرا گاندی تەنیا دووەم ژن بوو کە لە سەدەی بیستەمدا سەرۆکایەتی دەوڵەتێکی دەکرد، ١٤٪ی پەرلەمانتارانی ئێستا ژنانن کە لە یەکەم هەڵبژاردندا لە ساڵی ١٩٥٢دا تەنها ٠٥٪ بوو.
هێشتا بەشداری سیاسی ژنان لاوازە، بەپێی راپۆرتی ساڵی ٢٠١٩ی کۆمەڵەی چاکسازی دیموکراتی، کە گروپێکی توێژینەوەن، تەنها ٠٨٪ی زیاتر لە ٥٠ هەزار کاندید لە هەڵبژاردنی فیدراڵی و دەوڵەتدا ژنن.
هیندستان لەناو ١٩٣ وڵات لە ڕیزبەندی جیهانی ژنان لە پەرلەمانە نەتەوەییەکاندا لە پلەی ١٤٤دایە، لە ساڵی ١٩٩٦ەوە پڕۆژەیاسایەک بۆ پاراستنی سێیەکی هەموو کورسییەکانی پەرلەمانی نەتەوەیی و ئەنجومەنی یاسادانانی دەوڵەت بۆ ژنان ئامادەکراوە.
توێژەرانی وەک ئالیس ئیڤانس، زانای کۆمەڵایەتی لە کۆلێجی کینگ لەندەن، گومانیان هەیە دەربارەی دوایین دۆزینەوەکان، د ئیڤانس کە خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە کتێبێکی یەکسانی ڕەگەزیی، ئاماژە بەوەدەکات کە بەڵگەیەک هەیە کە ئاماژە بە جیاکاری دژی ژنان دەکات لە هیندستان.
وتوشیەتی: "پارتەکانی تر ئەگەری ئەوەیان نییە کە ژنان کاندید بکەن، هەروەها سنووردارکردنی جوڵە مانای ئەوە بوو کە ژنانی هیندی تێدەکۆشن بۆ ئەوەی لە ڕووی هەڵبژاردنەوە پێشبڕکێ بکەن، ئەوان دەرفەتێکی کەمیان هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتەمەنەکان کۆببنەوەو زانیاری جیهانی فراوانتر بکەن".
د. ئیڤانس پییوایە کە بۆ ژنانی ئاسایی، سیاسەت لە دەستچووە.
لە زۆربەی ئەو ڕاپرسییانەی کە لە هندستان دەکرێت، بەشداربووان پییان باشە کە ڕێژەی ژنان لە سیاسەتدا زیاد بکرێت، یەکێک لە ڕاپرسییە نوێیەکان هی سەنتەری لێکۆڵینەوەی "پیو"ە کە ئاشکرایدەکات نزیکەی ٣٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو لە سەرانسەری هیندستان هەن و تەنها چارەکێک لە پێگەیشتوانی هیندی لەو باوەڕەدان کە پیاوان سەرکردەی سیاسی باشتر دەکەن و داوایانکردووە ژنان زیاتر بەشدارییان پێبکرێت.