ئارین کاسکین خەڵاتی "ئاشتی، هاوڕێیەتی و دیموکراسی" وەرگرت

هاوسەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە تورکیا خەڵاتی "ئاشتی، هاورێیەتی و دیموکراتی" پێبەخشرا.

ناوەندی هەواڵ
 
ئەمڕۆ ١٤ی ئازار، لە ژووری پزیشکانی شاری دیاربەکر خەڵاتی "ئاشتی، هاوڕێەتی و دیموکراتی" درا بە ئارین کاسکین بە دروشمی "بژی ژنێکی ئازاد".
 
ئارین کاسکینی ٦٠ ساڵ ماوەی ٣٠ ساڵە دژ بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیادا کار دەکات، هەروەها دادگای ئیستانبووڵ لە ١٦ی شوباتدا بە تاوانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی چەکداری سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا جێبەجێکرد.
 
ئارین یەکەم ژن بوو کە لە تورکیادا باسی لە گێچەڵکردنی سێکسی کردووە لەو زیندانانەی تورکیادا کە تایبەتن بە ژنان، هەروەها ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی ئاچانی پێبەخشرا بەهۆی کارکردن لە بواری مافی مرۆڤدا.
 
لەم ساڵانەی دواییدا فشارەکانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر کۆمەڵگای مەدەنی زیادی کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانانی کورد و ئەندامانی پارتی گەلی دیموکراتیک دەستگیر دەکرێن و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت.
 
 
ت.پ