ئامارا بە نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەی ڕێبەری گەلی کورد بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان ئامادەیە
ئامادەکارییەکان بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان، ٧٧هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە گوندی ئامارا تەواوبوون و خانووی بنەماڵەی ڕێبەر بۆ ئەم یادە نۆژەنکراوەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
پلاتفۆڕمی ڕێکخراوە دیموکراتیکییەکانی ڕەحا، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ی نیسان، ٧٧هەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بە ڕێبەرێتی ئازادەوە بەرەو یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتیک"، فێستیڤاڵی ڕۆژانی ئامارا ئەنجام دەدات.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا، ڕۆژی ٤ـی نیسان لە خانووەکەی ڕێبەر لە گوندی ئامارا چالاکییەک ئەنجام دەدرێت، کە بریتییە لە ئەنجامدانی ڕێپێوانێکی سێ کیلۆمەتری لە گوندی 'ئەرخێ'ـەوە بۆ ناوەندی گوندی ئامارا کە زێدی ڕێبەر ئاپۆیە. بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بە گەیشتنیان بۆ ماڵی ڕێبەر ئاپۆ، لە پێشانگایەکی وێنەییدا، وێنەی ڕێبەری گەلی کوردیان بەسەردا دابەش دەکرێت، پاشان کێکی ٧٧ ساڵەی ڕۆژبوونی ڕێبەر دەبڕدرێت و بە خوێندنەوە وتار، کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە دێت.
خانووەکەی ماڵی ڕێبەری گەلی کورد نۆژەن کراوەتەوە
بۆ ئەنجامدانی ڕۆژی چوارەمی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی ڕۆژانی ئامارا، کە لە ماڵەکەی ڕێبەردا ئەنجام دەدرێن، ئامادەکارییەکان بە بۆیاخکردنی ڕووکاری دەرەوەی خانووکە لە پەنجەرەوە و دەرگا و دیوارەوە، تا نۆژەنکردنەوەی ژوورەکانی ناوەوە، تەواوبوون.
گۆڕانکارییەکانی ئەمساڵ لە ماڵەکەی ڕێبەر بە وێنە:
درووستکردنی ڕەفەیەک لە شێوەی کتێبخانە لە ژووری پێشوازیکردن، کە وێنەکانی ڕێبەرو ئاڵا بە ڕەنگە سیمبوڵییەکانی سەوز، سوور و زەردەی تێدا دانراوە.