ئاکرێ، ژنێکی گەنجی ٢٠ ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە

پۆلیسی ئاکرێ ڕایگەیاند لە سنوری شارۆچکەکەیان تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە کوژراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

پۆلیسی ئاکرێی سەر بە پاریزگای دهۆک دوێنی ڕایگەیاند، تەرمی ژنێکیان لە سنوری شارۆچکەی ئاکرێ دۆزیوەتەوە، کە تەمەنی ٢٠ ساڵە، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و تا ئێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکراوەتەوە، ژنە ٢٠ ساڵەکە، ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیار بووە، لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و دواتر لە سنوری دەرەوەی ئاکرێ فڕێدراوە.

هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە کە ژنە کوژراوەکە دەستگیراندار بووە و ماوەیەک بووە کێشەیان هەبووە، دوێنێ لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و پاشان فڕێدراوە.

 

ت.پ