ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سلێمانی دەستیپێکرد

لەلایەن ڕژاک و ڕێکخراوی نوێگەر ئاهەنگێکی هونەری بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری چەند هونەرمەندێک دەستیپێکرد.

لەلایەن ڕژاک و ڕێکخراوی نوێگەر ئاهەنگێکی هونەری بۆ ڕۆژی جیهانی ژنان بە بەشداری چەند هونەرمەندێک دەستیپێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بەردەقارەمان لە شاری سلێمانی ئاهەنگێکی هونەری بە دروشمی "کات کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادە" لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری ڕێکخراوە و لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ دەستی پێکرد.

 

لە ئاهەنگەکەدا سەدان ژن لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە بەشدارن بە جلی کوردی و شێوازی کلتورییانە، ئاهەنگەکە بە فیستیڤاڵی هونەری و پێشانگای کاری دەستی بەڕێوەدەچیت.

 

سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکرەوان دەستی پێکرد و وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان خوێندرایەوە.

 

لە ئاهەنگەکەدا هەریەکە گۆرانیبێژان "شەهێن تاڵەبانی، شنیار نەجیب، نیان عەبدوڵا" بەشدار دەبن.

هەروەها گروپی میوزیکی شەهید ڤەژین، گروپی شەهید ڤیان، گروپی میوزیکی شەهید سەرحەد و گروپی هەڵپەڕکێی دەستینا بەشدار دەبن.

 

ئاهەنگەکە بەردەوامی هەیە.

 

ت.پ