کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیخلە فورات: لە شوباتدا ٦ ڕۆژنامەوان دەستبەسەرکراون

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی DFG لە مانگی شوباتدا لە تورکیادا ٦ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و سزای ٢٦ ساڵ زیندانیش بەسەر ٦ ڕۆژنامەنووسدا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی DFG لە مانگی شوباتدا لە تورکیادا ٦ ڕۆژنامەنووس دەستبەسەرکراون و سزای ٢٦ ساڵ زیندانیش بەسەر ٦ ڕۆژنامەنووسدا سەپێندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە فورات – DFG راپۆرتی مانگی شوباتی خۆی سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوە هاتووە کە فشاری سەر ڕۆژنامەنووسان تا دێت زیاد دەکات، بە جۆرێک ڕۆژێک نییە لە تورکیادا کە ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر نەکرێن و نەگیرێن، لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت و دۆسیەیان لەدژ نەکرێتەوە، سزایان بەسەردا نەسەپێنرێت، بەزۆر سیخوڕییان پێ نەکرێت و ڕووبەڕووی هێرش نەبنەوە.

 

کۆمەڵەکە ئەوەشی دەرخستووە تەنها لە مانگی شوباتردا ٦ ڕۆژنامەوان دەستبەسەر کراون، ڕۆژنامەنووسێک دەستگیرکراوە و بۆ ٦ ڕۆژنامەنووسیش سزای ٢٦ ساڵ زیندانیان بۆ دەرچووە.

 

ت.پ