'ئاهات غالاتیا' و'عەشقی تۆ ئاوازێکە کە لە خوێنمدا دەژەنێت' گریانی ژن لە نێوان ئەفسانە و ڕاستیدا
لە سەردەمێکدا کە کڵێشەی نێرینە زاڵە بەسەر وێژەدا، دەنگی ژنان دەردەکەون بۆ دووبارە داڕشتنەوەی چیرۆکەکان لە گۆشەی ئازار و گەڕان بەدوای واتادا، نووسەر سومەیە قەرفادی لە پێناو ئاشکراکردن و دۆکیۆمێنت و بەرگریدا دەنووسێت.

حەنان حارت
مەغریب- لە ئەفسانەی یۆنانییەوە بۆ چیرۆکە لەبیرکراوەکان لە دۆڵی مەغریب، سومەیە قەرفادی، نووسەر جیهانی خۆی لەنێوان شیعر و پەخشان، سیمبولیزم و ڕیالیزمدا دەچنێت، لە هەوڵێکدا بۆ چاککردنەوەی ئەزموونی ژنانی چەوساوە، دەنگی ژن وەک کردارێکی بەرگری و خۆڕاگری.
سومەیە قەرفادی،ڕۆماننووسی مەغریبی دوو بەرهەمی نوێی واژۆ کرد بە ناوەکانی 'ئاهات غالاتیا' و 'عەشقی تۆ ئاوازێکە لە خوێنمدا'، وەک بەشێک لە ٣٠ یەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی پەرتووک و بڵاوکردنەوە، لە ١٨ی نیسان لە ڕەبات دەستیپێکرد، تا ٢٧ ی نیسان بەردەوام دەبێت.
لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا، سومەیە قەرفادی باسی لە ڕێڕەوی داهێنان و دوایین بەرهەمی ئەدەبی کرد کە شیعر و پەخشانە،لە نێوان ڕاستی و ئەفسانە، جیهانێکی مرۆڤایەتی دەچنێت کە لە قوڵایی ئەزموونی بابەتییەوە دەردەکەون.
لە کارەکەیدا، چیرۆکی "غالاتیا"ی یۆنانی دەگێڕێتەوە، ژنێکی گەنج کە بووە بە بەرد، چنینی ڕۆمانێکی ژن لە پەراوێزی ئەفسانەکان، ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ ژنە چەوساوەکان، تێدەپەڕێت بە گوتارێکی ڕۆحی قووڵ دەربارەی منداڵی، خۆشەویستی و شکۆمەندی لەدەستچوو.
لە نێو کارەکتەرەکانی ڕۆمانەکەدا سەفیە دەردەکەوێت کە لە ژێر داب و نەریتی تونددا دەژی، ڕووی ئاگر، منداڵێک کە لە بیابانەوە دێت بۆ شار، خەسڵەتی یاخیبوون و ترس پێکەوە هەڵدەگرێت.
ئاماژەی بەوەدا کە لە پشتەوە 'دوژمنی خۆر' هەیە، خوازەیەک بۆ ستەمکار، نێرینەیی و دڵڕەق، کە بە حوکمەکانی، دەستدرێژی ڕەمزی ،ڕاستی بێتاوانی ژنان ڕاودەنێت، بەڵام لە ڕۆمانەکەیدا سومەیە قەرەفادی دەڵێت: ئەهریمەنێکی سەروو سروشتی نییە، بەڵکو مرۆڤێکی پڕ لە کێشە و لاوازە، بۆ پەردەپۆشکردنی لاوازییەکەی پەنا دەباتە بەر توندوتیژی.
سومەیە قەرفادی باسی لە زێدی خۆی کرد کە قەنیترەیە، بە "شارێکی هەستیاری و بەرخۆدان" پێناسەیکرد. نووسینی بە کردەوەی دەربڕین و بەرخۆدان و شوێنێک بۆ زیندووکردنەوەی دەنگی ژنانی لەبیرکراو زانی.
سومەیە قەرفادی،نوسەرە بە ئاژانسەکەمان دەڵێت:ئاهات غالاتیا تەنها دەق نییە، ئاگری پرسە بۆ گیانی منداڵانی کچانی ستەملێکراو، ئاوێنەیەکیشە بۆ ئەو ژنانەی لەبری هاوارکردن بێدەنگی هەڵدەبژێرن، هاوارکردن تێچووی زۆری دەوێت.
کۆمەڵە پەخشانێکی بە ناوی "عەشقی تۆ ئاوازێکە لە خوێنمدا" نوێنەرایەتی درێژکراوەی سەلیقەی شیعرییەکەی دەکات، دیمەنەکانی عەشق، نەبوونی، حەسرەت لە ڕێگەی زمانێکی بارگاوی بە هەستەوە دەبەستێتەوە، سەرنج دەخاتە سەر هەست و هەڵچوونە دەروونییەکان لە ڕێگەی کارەکتەرەکانەوە کە لە نێوان سەرکەوتن و شکستدا دەژین، گەڕان بەدوای خود و عوشق و ئاسایشدا دەجوڵێت.
سەبارەت بە ئامادەبوونی ژنان لە کارەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە پەرۆشە بۆ تیشک خستنەسەر لایەنی مێینە و ڕۆحی بەبێ وەرگرتنی دروشمی ئامادەکراو، لە ڕێگەی کارەکتەرێکی ئاڵۆز و هەستیار کە بە سیمبولیزم و ڕیالیزمی لێدەدەن، لە "ئاهات غالاتیا" باس لە ئازاری ژنان دەکات، لە نێوان ڕەقی نەریت و گەڕان بەدوای ژیاندا، ئاوێنەی ئازاری هەمیشەیی ژنان، قوربانیانی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و مەرجەکانی خزمایەتییە.
جەختی لەوە کردەوە کە لە هەردوو بەرهەمەکەدا ،عەشق بە ئێمەی ژنان نادرێت، بەڵکو وەک بوونەوەرێکی ناتەواو، ژێردەست، بەرگری دەکەن، بۆ کەمێک گەرمی لە ناوەڕاستی جیهانێکی بەرد.
سومەیە قەرفادی ڕۆماننووسی مەغریبی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، بۆ ئەو نووسین وەک کردەوەیەکی بەرخۆدان دەمێنێتەوە، یادەوەرییەکانی ژنانی لەبیرکراو و ستەملێکراو و بە بێدەنگی بەرەنگاریی دەکەنەوە. هەوڵێکە بۆ چاندنی هیوایەکی بچووک لە دڵی خوێنەردا کە گۆڕانکاری مومکینە.
سومەیە قەرفادی بە بەرهەمە نوێیەکانی، لە شوێنێکی ئازارەوە دەچێتە پاڵ دەنگی ژنانی مەغریبی و عەرەبی نووسینەوە، قووڵ دەبێتەوە لە یادەوەریی بەکۆمەڵی ژناندا، بەو هیوایەی نووسین بتوانێت سەرچاوەی دڵنەوایی و شێوازێکی هەناسەدان و ڕەنگە تەنانەت ڕزگاری بێت