ئاگری نەورۆزی ئازادی لە مشتەنووری کۆبانێ کرایەوە
هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنی فورات بە جۆش و خرۆش و ئیرادەیەکی بەرزەوە لە گردی مشتەنوور لە کۆبانێ جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٥ پیرۆز دەکەن.

کۆبانێ
بە دروشمی "بە ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ، کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک مسۆگەر دەکرێت’" هەزاران کەس لە کانتۆنی فورات لە شارەکانی کۆبانێ، سیرین و عەین عیساوە، خۆبەڕێوەبەری، پارتە سیاسییەکان، دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، هەروەها نوێنەران لەسەر ئاستی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە خۆشییەکی زۆرەوە جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکەن.
گەل و ژنان و گەنجان و منداڵان بە جوانترین جلوبەرگ لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا ڕوویان لە گردی مشتەنوور کرد و لەوێ بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە ناوچەی ئاهەنگگێڕان کە بە پۆستەر و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان ڕازاوەتەوە کۆبوونەتەوە.
ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، پاشان ئاگری نەورۆز بە دروشم و چەپڵە لێدان داگیرسێندرا، پاشان گوێ پەیامی ڕێبەری گەلی کورد گیرا.
لە ئاهەنگەکەدا چەندین وتار و پەیام پێشکەش کران.
"لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان و ئارام دەستەبەر دەکەین"
مزگین خەلیل، جێگری ئەنجومەنی جێبەجێکاری کانتۆنی فورات وتی: نەورۆز کە نوێنەرایەتی ئازادی و ئاشتی و دیموکراتیک دەکات، لە سەردەمی کاوەی ئاسنگەرەوە تا ئێستاش دژی ستەم و کۆیلایەتی و تاریکی دەجەنگێت، ئەمساڵ دەبینین کاوەکانی سەردەم بۆ ئازادی و ئاشتی بەرەنگاری هەمان عەقڵیەت دەبنەوە، ئێمە بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ پێشوازی لە نەورۆزی ئەمساڵ دەکەین، بەڵێن دەدەین بەردەوام بین لە بەرخۆدان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک و یەکسان لەگەڵیدا، وەک ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەرکەکانی سەردەمی خۆمان جێبەجێ دەکەین و بە ڕۆحی سەری ساڵەوە هەموو پێکهاتەکان لە باوەش دەگرین.
" پێشەنگ دەبین لە داگیرساندنی بڵێسەی نەورۆزی ٢٠٢٦ بە دەستی ڕێبەر ئاپۆ"
ماجیدە حەسون، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتی: ئەمساڵ هیوای ئێمە وەک هەموو ژن و گەلانی ئازادیخواز ئەوە بوو کە ئاگری نەورۆز بە دەستی ڕێبەر ئاپۆ داگیرسێنرێت، هەرچەندە ئەمە ڕووی نەدا، بە پەیامەکەی نەورۆز و بەرخۆدانمان چووەتە قۆناغێکی نوێ، بۆیە بۆ ئەوەی ئاگری نەورۆزی ٢٠٢٦ لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بگیرسێنرێت، ئێمە وەک ژنان پێشەنگایەتی دەکەین خەبات بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دوژمن ویستی نەورۆزی ئەمساڵ لاواز بکات، بۆیە کۆمەڵکوژییەکی دڕندانەیان لە کۆبانی ئەنجامدا، بەڵام داگیرساندنی ئاگر لەسەر گردی مشتەنوور گەورەترین وەڵامە دژی داگیرکاری و ستەمکاری.
گەل بەردەوام دروشم دەڵێنەوە و هەڵدەپەڕن.
لە کۆتاییدا هونەرمەند سومەیە محەمەد، لە گرووپی بۆتان، گرووپی هەڵپەڕکێی دێینان، هونەرمەند حەسەن خانی، گرووپی شانۆی شەهید یەکتا، هونەرمەند دانیش بۆتان، گرووپی هەڵپەڕکێی شەهید سینان، هونەرمەند شێرین ئێلی، هونەرمەند قەمەر، گرووپی گیڤارا و گرووپی شەهید خابور گۆرانی و سەما و هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن.
ئاهەنگی نەورۆز بە بەرزکردنەوەی دروشمی "بێ ڕێبەر ژیان نییە" و "بەرخۆدان ژیانە" کۆتایی هات.