وەزارەتی کاروباری ژنان پاڵپشتی ژنانی گوند دەکات

وەزارەتی کاروباری ژنان لە وڵاتی تونس پشتتیوانی و داکۆکی لە مافی ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان دووپات دەکاتەوە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ستراتیژی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە دەدات. ناوەندی هەواڵ

وەزارەتی کاروباری ژنان لە وڵاتی تونس پشتتیوانی و داکۆکی لە مافی ژنان بۆ ژنانی ناوچە گوندنشینەکان دووپات دەکاتەوە، هەروەها بەڵێنی جێبەجێکردنی ستراتیژی پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریەوە دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی کاروباری خێزان و ژنان و منداڵان و بەساڵاچوان، لە ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشیندا پشتیوانی خۆی بۆ ژنانی گوندنشین دەربڕی، بەڵێنی هاوکاری بۆ ژنانی گوندنشینن دەربڕی.

 

ڕۆژی ١٥ تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانی ژنانی گوندنشین دیاریکراوە، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی تونس بەیاننامەیەکی بڵاوکردووە، تێیدا پاڵپشپتی خۆی بە ژنانی ڕەنجکێش و ماندووی گوندنشینەکان دووپاتکردووە، بەڵێنی جێبەجێکردنی ستراتیژی بۆ پەرەپێدانی تواناسازی ژنان  لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕاگەیاند.

 

هاوکات وەزارەتەکە، جەختی لە زیادکردنی هەوڵەکانی کردووە بۆ نەهێشتنی جیاکاری ڕەگەزی و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی ژنان، ڕایگەیاند "بەهێزی ژنان لە دۆخە سەختەکان و وشکە ساڵیدا نیشانی بەهێزی و بوێری ژنانی تونس نیشاندەدات، سەرباری ئەوەی ژنان کەمتر دەستیان دەگەیشتە کەرەستە پێشکەوتووەکانی بواری کشتوکاڵ".