ڕووناک مەجید کارنامەی خۆی بۆ پیشەوەرانی سلێمانی ڕوونکردەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتایی هاتنی وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن، ڕووناک مەجید، کاندیدی سەربەخۆ پیشەوەرانی سلێمانی بەسەر کردەوە و بەڵێنی پێدان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەیان بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ڕووناک مەجید، کاندیدی سەربەخۆ ژمارە ٢٤ لە بازنەی ٢ی سلێمانی، پیشەوەرانی سلێمانی بەسەرکردەوە و بەڵێنی پێدان نوێنەری ڕاستەقینەیان بێت و لە پەرلەماندا ببێتە دەنگی گەل.

 

ڕووناک مەجید، کارنامەی خۆی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پیشەوەران ڕوونکردەوە و بەڵێنی پێدان، کە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی گەل بکات و شەڕی مافەکانیان بکات، هەروەها بەشێكی زۆری پیشەوەران پشتیوانیان بۆ ڕووناک مەجید دەربڕی و ئاماژەیان بەوەدا کە متمانەی خۆیانی پێدەبەخشن.

 

ت.پ