ڕووکەن گولاگاجی دەستبەسەر کرا
پارێزەر ڕووکەن گولاگاجی کە بە مەبەستی ئەرکی پیشەیی خۆی سەردانی گرتووخانەی کاندرای کرد، لە کاتی دەرچوونی لە گرتووخانەکەدا دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەری ناوەندی گشتیی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە) ڕووکەن گولاگاجی بە مەبەستی ئەرکی پیشەیی خۆی سەردانی گرتووخانەی کاندرای کرد، بەڵام لە کاتی دەرچوونی لە گرتووخانەکەدا دەستبەسەر کرا.
بۆ دەستبەسەر کردنەکەی بڕیاری گرتنی دواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ وەک پاساو نیشان دراوە.
لایخۆیەوە ئۆهەدە لەسەر هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ئێکس' ئاماژەی بەوەدا هەموو ئەو پاساوانە بێ بنەمان و بە تێگەیشتنی سیاسییەوە ئامادە دەکرێن. هەروەها داوایکرد هاوپیشەیان ڕووکەن گولاگاجی دەستبەجێ ئازاد بکرێت.