ڕوپاک ئەحمەد: لەلایەن ھێزە ئـەمنیەکانەوە ھەڕەشەی دەستگیرکردنمان لێ کرا

‏‎ ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئـەندامی پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.

ڕوپاک ئەحمەد وەرتی ئـەندامی پەڕلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ ٢٣ی تشرینی دووەم لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕوپاک ئەحمەد لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئـەمڕۆ لەکاتی ئـامادەبوونمان لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ پشتگیری کردنی خوێندکارانی زانکۆ، ھێزە ئـەمنیەکان ڕێگریان لێ کردین لە بەشداری کردن بەبیانوی فەرمانیان بۆ ھاتووە کە نەھێڵین ھیچ کەسێک بەشداربێت لەگەڵ قوتابیان".

دەشڵێت: "بەڵام ئـێمە کۆڵمان نەدا و بەردەوام بووین لە پشتگیری کردنی خوێندکاران و قوتابیان".

 

ڕوپاک ئەحمەد ئاماژە بەوەشدەکات کە حکومەتێک دەستی بچێت بۆ لێدان و ئـەشکەنجەدانی قوتابیان و گازی فرمێسکڕێژ بەرامبەریان بەکاربهێنن دڵنیام کە باکی بە گیانی ھیچ کەسێکەوە نابێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی سی ڕۆژە خوێندکاران زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کورردستان خۆپیشاندان دەکەن و داوای مافەکانیان دەکەن، ئەمڕۆش بۆ هەمان مەبەست خوێندکارانی هەولێر و سۆران خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.