ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە مانگی کانوونی یەکەمدا ١٦ منداڵ و ١٤ ژن لە سووریا گیانیان لەدەستداوە

ناوچەکانی سووریا لە ئەنجامی بەردەوامی توندوتیژی و بێ یاسایی، شایەتی زیادبوونی مەترسیدارن لە قوربانیانی مەدەنی، بەپێی ئامارەکانی ڕوانگەی سوری، گیان لەدەستدانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سووریا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات و منداڵان و ژنان زۆرترین زیان بەرکەوتوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕووداوە دووبارەبووەکانی کوشتن و تاوان کە لە زۆرێک لە شارەکانی سووریادا بەدی دەکرێت، دەرخەری نەبوونی ڕێوشوێنی کاریگەرە بۆ لابردنی پاشماوەی شەڕ و لاوازی میکانیزمەکانی پاراستنی کۆمەڵگەشە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان، بەتایبەتی لەنێو منداڵان و ژناندا.

 

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، زنجیرەیەک ڕووداوی خوێناویی بەڵگەدارکردووە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە شارە جۆربەجۆرەکانی سووریادا، کە ١٦ منداڵ و١٤ ژن بوون، هۆکارەکانی مردن لە نێوان تەقینەوەی مین و پاشماوەی جەنگ، تەقەی هەڕەمەکی یان بەڕێکەوت، تاوانی تاوانکاری، جگە لە حاڵەتەکانی توندوتیژی خێزانی و تاوانەکانی بیانووی "شەرەف" جیاواز بوون.

 

٢٥ی کانوونی یەکەم، ڕوانگە گیانلەدەستدان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کەسانی دیکەی لە ئەنجامی پێکدادان و تۆپبارانی یەکتری نێوان هێزە سەربازییەکانی حەلەب تۆمار کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە ،کە ئەم ڕووداوە جیاوازانە ڕەنگدانەوەی بەردەوامی خراپی دۆخی ئەمنی و فرەیی سەرچاوەی مەترسییە، کە مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لەو وڵاتە دروست کردووە.

 

ئەم ڕووداوانە دەریدەخەن کە منداڵان و ژنان ئەو گرووپانەن کە زۆرترین زیانی توندوتیژی و بێ یاساییان لە سووریادا بەرکەوتووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خراپی دۆخی ئەمنی و نەبوونی پارێزگارییەکی گونجاوە بۆ خەڵکی مەدەنی لە ناوچە جیاجیاکان، لەوانە دیمەشق، لازقیە، دێرەزۆر و ئیدلب.

 

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە لە چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردنی ئەم ڕووداوانە و زیانە مرۆییەکان لە ناوچە جیاجیاکان، داوا لە دەزگا فەرمییەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکان دەکات، کە ڕێوشوێنی بەپەلە و کاریگەر بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئەو گروپە لاوازانە و دڵنیابوون لە سەلامەتییان.