وەڵامی مەکەگە بۆ دەستبەسەرکردنەکان: لە تێکۆشان بۆ ڕاستییەکان ناوەستین

مەکەگە لە بارەی دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسانەوە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە تێکٶشان بۆ ڕاستییەکان ناوەستن.

ئامەد

 

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی میزۆپۆتامیا سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە چەند شارێک، بە پلەی یەکەم ئامەد، ئیستەنبوڵ، ماردین، ڕەحاو شرناخ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنجی ڕاکێشرا  بۆ هەڵکوتانە سەر ماڵەکان ڕۆژێک دوای ٢٥ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدرا و باس لەوەکرا، ئەمە بەشێکە لە هێرشێکی سیستماتیکی دژ بە تێکۆشانی ئازادی ژنان.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛

دوای ئەوەی ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی ئێسکیشەهیر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئامەد، ئەستەنبوڵ، ماردین، شیرنێکس و ڕیها، پۆلیس هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان، لەناویاندا ماڵی ڕۆژنامەنووسان. چەند ڕۆژنامەنووسێک دەستبەسەر کران، لەوانە ڕۆزا مەتینا، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا، هەروەها پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس گوڵجان دەرەلی.

 

ژنانی ڕٶژنامەنووس دەکرێنە ئامانج

ڕاستییەکە کە ئازادی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن مافێکی دەستوورییە و بەردی بناغەی کۆمەڵگە دیموکراسیەکان پێکدەهێنێت، بەڵام ئەم ڕووداوانە کە ئەمڕۆ شاهیدی دەبینن، نیشانەی فشاری سیستماتیکییە بۆ سەر کارمەندانی ڕاگەیاندن، قبوڵ ناکرێت کە ژنانی ڕۆژنامەنووس بە پلەی یەکەم بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بکرێنە ئامانج.

 

ئەم دەستوەردانەی کە لە دەرەوەی دادوەرییە بەرامبەر بە هەموو ژنە ڕۆژنامەنووسەکان، نەک هەر هێرشکردنە سەر پیشەی ڕۆژنامەگەرییە، بەڵکو بۆ سەر مافی دەستڕاگەیشتنە بە هەواڵە ڕاستەقینەکان.

 

بانگەوازی پشتگیری

ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە کە هەرگیز سازش لە ئیرادەی خۆمان ناکەین بۆ بەردەوامبوون لە ئەرکی خۆمان و دەنگی گەل و پاراستنی مافی ژنانی ڕۆژنامەنووس، سیاسەتی فشار و دەستبەسەرکردن و تۆقاندن نابێتە هۆی ئەوەی شەڕ بۆ ڕاستی ڕابگرین.

 

لەو چوارچێوەیەدا داوا دەکەین ئەو هاوڕێیانەمان کە بەپێچەوانەی یاسا دەستبەسەر کراون دەستبەجێ ئازاد بکرێن، داوا لە بەرپرسان دەکەین کۆتایی بەم کارانە بهێنن کە ئازادی ڕۆژنامەگەری پێشێل دەکەن، بانگهێشتی هەموو ئەو کەس و دامەزراوانە دەکەین کە مافی زانیاری گشتی دەپارێزن، لەگەڵماندا بن.