٣٣٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا لە هێڵی برسێتدان

بەپێی ئەو ئامارانەی کە هەن لە ٣٦ وڵاتی جیهان زیاتر لە ٣٣٣ ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی برسێتیدان.

ناوەندی هەواڵ

 

قەیرانە ئابورییەکان بەرۆکی جیهانی گرتووەتەوە، بژێوی ژیانی هەندێک وڵاتی لە سفر نزیک دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر ئاستی هەژاری و برسێتی کردووە، بەپێی ئامارەکان لە ٣٧ وڵاتی جیهاندا زیاتر لە ٣٣٣ ملیۆن کەس بەهۆی برسێتییەوە دەناڵن و گەشتوونەتە ژێر هێڵی برسێتی.

 

هەندێک لەو وڵاتانەی کە برسێتی تێیدا زیادی کردووە، ئەو وڵاتانەن کە لە بنەڕەتدا وڵاتی دەوڵەمەندن بە پێکهاتەکانی لە سروشتەوە وەردەگیرێن، بەڵام بەهۆی شەڕ و بەردەوامی ململانێکان دۆخی خەڵکەکەی تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت، بۆ نموونە کە وکاتی ئەفغانستان ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠.٤ ملیۆن کەسە، ٣٧.٤ ملیۆن کەسی لە هێڵی برسێتیدان.

 

وڵاتی سۆماڵ ١٢.٥ ملیۆن دانیشتووی هەیە، ١١.٣ ملیۆنیان لە هێڵی برسێتیدان، نێجیریا دانیشتوانەکەی ٢٢.٥ ملیۆن کەسە و ١٦.٤ ملیۆنیان لە هێڵی برسێتیدان، بە هەمان شێوە، مالی دانیشتوانەکەی ١٩.١ملیۆن کەسە و ١١.٥ ملیۆنیان لە برسێتیدا ژیان بەسەر دەبەن.

 

وڵاتێکی وەکو سوریا ١٨ ملیۆن دانیشتووی هەیە، ٩.٣ ملیۆنیان لە هێڵی برسێتیدان، لە وڵاتی کۆنگۆش ١٠٥.٩ ملیۆن دانیشتووی هەیە و ٤٨.٨ ملیۆنیان بەهۆی برسێتیەوە دەناڵێنن.