نامیلکەی "بەدواداچوونێک بۆ پرسی ژن" بڵاوکرایەوە

ڕژاک نامیلکەیەک بڵاو دەکاتەوە کە بەدواداچوونە بۆ پرسی ژنان لەسەر ئاستی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و ژنانی کورد بە تایبەتی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، نامیلکەیەکی بە ناوی "بەدواداچونێکی بۆ پرسی ژنان" بڵاوکردەوە، کە لێکۆڵینەوەیەکە لەسەر پرسی ژنان لە ئاستی جیهان بە گشتی و دۆخی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنی کورد بە تایبەتی.

 

ڕژاک لە نامیلکەکەدا داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان دەکات، هەنگاو بنێن بەرەو زیادکردنی کاری هاوبەش، ئەوەش لە پێناو درووستکردنی فشار بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی تەواوی ئەو نادادیی و بێ مافیانەی لە بەرامبەر ژن بەڕێوە دەچێت.

 

کلیک بکە بۆ کردنەوەی نامیلکەکە.