تەژەئا بەرنامەی ٨ی ئاداری خۆی ئاشکرا کرد

تەژەئا بە دروشمی "ئێمە دژی جینۆسایدی ژنان هەڵدەستین، بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، پێشوازی لە ٨ی ئادار کرد و بەرنامەی گردبوونەوە و چالاکییەکانی خۆی ڕاگەیاند.

ئاماد

 

تەڤگەری ژنانی ئازاد- تەژەئا زنجیرەیەک چالاکی و ڕێپێوانی بۆ یادی ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان لە ٨ی ئادار دەستپێکردووە، ئەمساڵ بە دروشمی "ئێمە دژی جینۆسایدی ژنان هەڵدەستین، بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" چالاکییەکان ئەنجام دەدات.


 تەژەئا  لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە کە ٨ی ئاداری ئەمساڵ بانگەوازێکە بۆ زیادکردنی ئازادی و بەرخۆدان، هەروەها لە هەموو شوێنێک چالاکیی و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بۆ نیشاندانی ئیرادەی ژنان لە هەموو شارێک و لەسەر شەقامەکان.

 

تەژەئا  بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی بەبیرهێنایەوە کە لە ٢٧ی شوباتدا ڕاگەیەندرا، و وتی: بەڵێنی خەباتی ژنان، زیادکردنی خەبات و هیوایە بە جۆش و خرۆشانەتر و بە بەردەوامی زیاتر لە پێشتر دەدەین، با پێکەوە تۆوی ژیانێکی نوێ و شکۆمەند و ئازاد بچێنین.

 

 هاوکات شوێن و کاتژمێری گردبوونە وە و ئاهەنگەکانی لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان ڕاگەیاندووە.