تەژەئە: هیچ هێزێک ناتوانێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا ببڕێت
لە یادی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، تەژەئە وتی: "ێویستە هێزە پیلانگێڕییەکان بزانن کە گۆشەگیری و سیاسەتی تاریک و پیس ناتوانن پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ببڕن.
ئامەد
بزووتنەوەی ژنانی ئازاد "تەژەئە" بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە سەبارەت بە پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند کە گۆشەگیری کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژنان و کۆمەڵگە هەیە و داوای بەرخۆدانی زیاتری کرد بەرامبەر بە پیلانگێڕییەکە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: پێویستە هێزە پیلانگێڕەکان بزانن کە گۆشەگیری و سیاسەتە تاریک و گڵاوەکان ناتوانن پەیوەندی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ببڕن، سڵاو لە "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە ڕژێمی گۆشەگیری و چارەسەرکردنیپرسی کورد، پێویستە دەستبەجێ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت، هەنگاوی پارادایمی ژنانی ئازاد، ژینگەیی و دیموکراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی هێزە بکوژەکان لە دژی پاکتاوکردن و نکۆڵیکردن و جینۆساید پێش دەخەین.
"لە دژی بێ یاسایی ئیمرالی بۆ دادپەروەری هاوار دەکەین"
لە کۆتاییدا تەژەئە وتی: دەمانەوێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت، لەسەر بنەمای ژن، ژیان،ئازادی ڕاپەرینمان بەردەوام دەبێت، دەمانەوێت هەموو ژنانی کوردستان و تورکیا پشتیوانی لە تێکۆشانمان بکەن بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالا، لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ئیدانەی هێزە پیلانگێڕییەکان دەکەین و داوا لە کۆمەڵگە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین خەباتی دژ بە گۆشەگیری و بەدەستهێنانی ئازادی کۆمەڵایەتی و هاوارکردنی دادپەروەری دژی نایاسایی لە ئیمراڵی و کردارە نایاساییەکان زیاد بکەن.