توندوتیژی ئۆنلاین دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس بەرز دەبێتەوە

توێژینەوەیەک لەسەر توندوتیژت ئۆنلاین دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەریدەخات کە ٪٧٣ ژنان ڕووبەڕووی هەڕەشەی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی بوونەتەوە، ئەمەش کاریگەرییان لەسەر ساردکردنەوەی ڕۆژنامەگەری ژنان و ئازادی ڕادەربڕینیان هەیە

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی زانستی و ڕۆشنبیری پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان توێژینەوەیەکی گفتوگۆیی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی بەرچاوی توندوتیژیی ئۆنلاین دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکات.

 

ڕاپۆرتەکەی یونسکۆ بە ناوی "ڕەوتە جیهانییەکان لە توندوتیژی ئۆنلاین دژی ژنانی ڕۆژنامەنووس"ە ، لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکانی سەنتەری نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان و زانکۆی شێفیڵد، و تیشک دەخاتە سەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە لە پەرەسەندندان و ڕووبەڕووی پەیامنێرانی ژن دەبنەوە.

 

 توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە، دەربارەی پەرەسەندنی نیگەرانییەکانە لەسەر ئاستی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەبنەوە بە شێوەی ئۆنلاین، کە بە شێوەیەکی کاریگەر ئازادی ڕادەربڕینیان سارد دەکاتەوە و بووەتە مەترسی بۆ سەر ئازادی کارکردنیان.

 

ڕاپۆرتەکە گشتگیرترین لێکۆڵینەوەیە لەسەر توندوتیژیی ئۆنلاین لەسەر بنەمای جێندەر کە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکاتە ئامانج، کە چۆن ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسانەی کە بە دەستدرێژی ژنکوژی دەکرێنە ئامانج، هەم زیاتر، هەم خراپتر لە توندوتیژی ئۆنلاین لە یەکتربڕینی ڕەگەزپەرستی و خۆپەرستی ئایینیدا دەناڵێنن.

 

توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات کە چۆن هێرشە ئۆنلاینەکان بە شێوەیەکی دانەبڕاو بەستراوەتەوە بە زانیاری ناڕاست و هەڵاواردن و سیاسەتی پۆپۆلیستییەوە و زۆرجار بەستراوەتەوە بە هەڵمەتە گەورەکانی زانیاری ناڕاستەوە کە ئامانجیان تێکدانی متمانەی گشتییە بە ڕۆژنامەگەری لەسەر بنەمای ڕاستییەکان.

 

تیمێکی ٢٤ توێژەری نێودەوڵەتی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیاتر لە هەزار ڕۆژنامەنووسی ژن لە ١٥ وڵاتدا ئەنجامداوە، بۆیان دەرکەوتووە کە نزیکەی سێ لە هەر چوار ژنە بەشداربووان ٪٧٣ ڕایانگەیاندووە کە تووشی توندوتیژی ئۆنلاین بوون، نزیکەی لە هەر چوار کەس یەکێکیان بووەتە ئامانجی هەڕەشەی توندوتیژی جەستەیی و سێکسی، ئەم هێرشانەش کاریگەرییان لەسەر ساردکردنەوەی ڕۆژنامەگەری ژنان و ئازادی ڕادەربڕینیان هەیە.