توندوتیژیکاران بەرامبەر بە خێزان دەستگیر دەکرێن
پیاوێک لە شاری هەولێر توندوتیژی بەرامبەر بە خێزانەکەی ئەنجام دەدات و لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیردەکرێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢١ی شوبات پیاوێک بە ناوی ب. ح. و. لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی و نانەوەی کێشە لەناو خێزانەکەیدا لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت، پۆلیسی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر فیشەک، چەک، ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولیەکاندا گیراوە.
بە پێی زانیارییەکان تاوانبات بە هۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کحولەوە خێزانەکەی بێزار کردووە و لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پیاوەکە بەپێی بڕیاری دادوەری و مادەی حەوتی توندوتیژی خێزانی و مادەی ١٤ ی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.
ت.پ