"توندوتیژی ئابوریی هۆکارێکە بۆ لێکترازاندنی کۆمەڵگە"

لەپاڵ هەموو شێوازەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان، توندوتیژی ئابووریش ڕوو کە هەڵکشانە، شەهێن عومەر، توێژەی دەروونی دەڵێت: جاران تەنها توندوتیژی جەستەیی بە توندوتیژی دادەنرا، بەڵام توندوتیژی زۆری زۆرە، سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتیش هەیە.

میهرەبان سەلام  

 

هەڵەبجە- بە پێی گۆرانی شێوازی ژیان و بەرەوپێش چوونی تەکنەلۆژیا و لە سەدەیەکەوە بۆ سەدەیەکی کە توندوتیژی گۆرانی بەسەر دێت و شێوازی توندوتیژیەکان دەگۆرێت، لە ئیستادا زۆرترین توندوتیژی توندوتیژی ئەلیکترۆنیە و لەپال ئەوەشدا توندوتیژی ئابوری ڕووبەروی ژنان دەبێتەوە. 

 

شەهێن عومەر، توێژەری دەروونی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: پێویستە رێگە چارە بگیرێتە بەر.  

 

"توندوتیژی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتیش هەیە" 

شەهێن عومەر ئاماژەی بەوەکرد، توندوتیژی جۆری زۆرەو جاران تەنها توندوتیژی جەستەیی بە توندوتیژی دادەنرا بەلام ئیستا توندو تیژی یاسایی و سیاسی و کۆمەلایەتیش هەیەو توندو تیژی ئابوری جۆرێکی ترە کە بەهۆی ئەم دۆخە سەختەی دروست بووە ولەکوردستان و نەهاتنی موچە لەکاتی خۆی و نەبوونی هەلی کار هۆکارێکە بۆ زیاد بوونی توندوتیژی ئابوری پیێویستە هاوسەنگی خێزان هەبیت تاوەکو توندوتیژی ئابوری روو نەدات. 

 

وتیشی: خواستی زۆری ئابوری وایکردوە توندوتیژی ئابوری رووبدات، خواستی کەسوکار بۆ یەکتری وایکردوە زۆر فراوان بێت، لەلایەکی ترەوە تەکنەلۆجیاو ئەوانەی شوێن مۆدە دەکەون، هەروەها گۆڕانی خێرا وایکردوە کۆمەڵگە ناتوانێت هاوسەنگی رابگرێت و خێزانەکانیش ناتوانن ئەو ناهاوسەنگیە رابگرن، هیوادارم گرنگی بەلایەنی ئابوری کۆمەڵگە بدرێت ودەستی کار زیاتر بکرێت تاوەکو توندوتیژی کەم بکرێتەوە. 

 

"کار کردنی ژنان نابیتە هۆی توندوتیژی ئابوری ژن کە کاری کرد توانای هاوسەنگی خێزان و ماڵەوەی هەیە" 

 سەبارەت بەوەی ئایا کار کردنی ژنان دەبیتە هۆی ئەوەی توندوتیژی ئابوری رووبدات؟ شەهێن عومەر ئاماژەی بەوەکرد کە هەرگیز کارکردنی ژنان نابیتە هۆی توندوتیژی ئابوری و بەلکو ئەگەر کاری کرد واتا توانای هاوسەنگی خێزان و ماڵەوەی هەیە، پێکەوە شان بەشانی یەکتر قورسایەکە تێدەپەڕێنێت وەبۆ تیگەشتن لەم دۆخە ئەوەیە کە پێویستە وەک هاوکارییەک لەیەکتر تێبگەن تاوەکو زال بن بەسەر ئەو ئاستەنگەی بەسەر کۆمەلگەدا هاتووە لە ماوەی ڕابردوودا، توندوتیژی ئابوری جۆرە توندوتیژییەکە کە دژی خێزان و ژنان بەکاردێت و کار دەکاتە سەر ناهاوسەنگی ئابوری و بازاڕو باری ئابوریی کۆمەڵگە.