توندوتیژی خێزانی گیانی ژنێکی گەنج لە دەرعا دەبات
پیاوێک دوای ئەوەی بە توندی ئەشکەنجەی هاوژینەکەی بەناوی ڕیم بەکیر تەمەن ٢٩ ساڵ دا کوشطی و بۆ شاردنەوەی تاوانەکو وتی بەکارەبا گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
لە نەبوونی ئاسایش و دابەزینی دامودەزگاکانی چاودێری، کوشتن بە تایبەتی ژنان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی سووریا لە هەڵکشاندایە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سستی دۆخی ئاسایشی و پەرەسەندنی توندوتیژییە.
ڕۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەم، لە شاری دەرعا شایەتحاڵی کوشتنێکی ترسناک بوو، زیانبەرکەوتووەکە ناوی ڕیم بەکیر، تەمەنی ٢٩ ساڵ و دایکی سێ منداڵە و لەنێویاندا منداڵێکی ساوایە، بەڕەچەڵەک خەڵکی سەرێکانی لە باکووری شاری حەسەکە.
بەپێی زانیارییەکان، حوسام شەلەبی، هاوژینەکەی بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشی کردووەتە سەری و ئەشکەنجەی داوە، هەوڵی پەردەپۆشکردنی تاوانەکەی داوە بە وتنی ئەوەی بەهۆی کارەبا گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریدا شکانی کەللـەسەر و نیشانە ڕوونەکانی لێدان و خنکاندن و ئەشکەنجەدان پشتڕاستکردەوە، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە مردووە، دەسەڵاتداران لە سەردۆسیەکە هاوژینەکەی و براکەیان دەستگیرکردووە، ناشتنی خێرا و ڕەتکردنەوەی پشکنینی دووەمی جەستەی، توڕەیی خێزانی زیانبەرکەوتووەکەی لێکەوتەوە، کە هەندێک لایەنیان بە پەردەپۆشکردن تۆمەتبارکرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی گەواهیەکانیکانی کەسوکاری پشتڕاستیان کردەوە کە پێشتر چەندین جار تووشی دەستدرێژی بووە.
توندوتیژی خێزانی یەکێکە لەو دیاردە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینانەی کە مەترسی لەسەر سەقامگیری خێزان و کۆمەڵگە دروست دەکات، چەندین شێوەی هەیە، لە ئازاردانی دەروونی و زارەکییەوە تا دەستدرێژی جەستەیی کە دەبێتە هۆی مردن، زۆرێک لە ژنان لە ترسی چەواشەکاری کۆمەڵایەتی یان لەدەستدانی پشتیوانی لە بێدەنگیدا ئازار دەچێژن، ئەمەش دەستێوەردانی یاسایی و دامەزراوەیی دەکاتە پێویستییەکی ڕەها بۆ پاراستنیان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوێنێ ٢٦ی کانوونی یەکەم بڵاویکردەوە کە منداڵێکی تازە لەدایکبووی کچ لە نزیک زبڵدانێک لە گەڕەک مزيريب لە ڕۆژئاوای دەرعا دۆزراوەتەوە، دەوترێت منداڵە ساواکە بەهۆی شتێکی تیژەوە سەری بریندار بووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، لە هەلومەرجێکدا کە تا ئێستا ڕوون نییە