تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە دوای کوشتنی سوتێنراوە

بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە کە پاش کوشتنی بە فیشەک تەرمەکەی دەسوتێندرێت.

 

ناوەندی هەواڵ

 

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک لە گوندی عەزیز ئاوا کە بووەتە گەڕەکێکی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، کە بە فیشەک کوژراوە و دواتر سوتێنراوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، تەمەنی ژنە کوژراوەکە لەنێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵ دایە و شوێنەواری فیشەک جەستەیەوە دیارە، دوای کوشتنیشی تەرمەکە سووتێندراوە.

 

تەرمی قوربانییەکە لە پزیشکی دادی سلێمانییە و ناسنامەکەی دیار نییە، پۆلیسیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە.