تەرمی ژنە یەزیدییەکە لە ڕووباردا دۆزرایەوە
دەزگای لوتکە ڕایگەیاند پاش گەڕان بە دوای تەرمی کەسێکدا کە کەوتبووە ناو ڕوباری مەرجان دۆزرایەوە
دەزگای لوتکە ڕایگەیاند پاش گەڕان بە دوای تەرمی کەسێکدا کە کەوتبووە ناو دەریای ئیجە دۆزرایەوە
ناوەندی هەواڵ
دەزگای لوتکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی ونبوونی ژنێکی ڕاگەیاند لە ناو ڕووباری مەرجیدا، پاش ئەوەی لەگەڵ ١١ کەسی خیزانەکەیدا بەرەو یۆنان دەکەونە ڕی کەوتبووە ڕووبارەوە.
نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاری کۆچبەران دوێنێ ٩ی مانگ ڕایگەیاند کە تەرمی ژنە کۆچبەرەکە دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی زاخۆ کراوەتەوە.
ژنە کۆچبەرەکە ناوی خاتون مورادە و تەمەنی ٢٧ ساڵە، خاتوون یەزیدییە و دانیشتووی قەزای زاخۆیە، دوای ئەوەی لە تورکیاوە لەگەڵ ١١ کەسی دیکەی خێزانەکەی بەڕێدەکەون بۆ یۆنان، لە ڕێگەدا دەکەوێتە ناو ڕووبارەوە و بە خنکاوی پاش چەند ڕۆژ دەدۆزرێتەوە.
ت.پ