ناگیهان ئەکارسەل لەسەر گۆڕەکەی یاد کرایەوە

خێزان و هاوڕێکانی ئەندامی ناوەندی توێژینەوەکانی ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس، ناگیهان ئەکارسەل ، لە چوارەمین ساڵیادی شەهید بوونی، لەسەر گۆڕەکەی یادیان کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

 ئەندامی ناوەندی توێژینەوەکانی ژنۆلۆژی و ڕۆژنامەنووس ناگیهان ئەکارسەل، کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانیی باشووری کوردستان شەهید کرا، لە چوارەمین ساڵیادی شەهیدبوونی، لەسەر گۆڕەکەی لە گوندی گولیاژیی ناوچەی جیەهانبەیلی کۆنیادا یادەوەری کرا. خێزانی ناگیهان ئەکارسەل، ئەندامانی ژنۆلۆژی، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنی مەزۆپۆتامیا ، کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دجلە و فورات ، چالاکانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ، ڕێکخراوی پارتەی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان دەم پارتی . کونیا و ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتاری دەم پارتی  لە ئیستانبوڵ، بەشدارییان لە یادەوەرییەکە کرد.

 

کۆمەڵەکە لە ماڵی خێزانی ناگیهان ئەکارسەل کۆبوونەوە و بەرەو گۆڕستانەکە بە پێی ڕۆیشتن. دایکی ناگیهان ئەکارسەل، بە کورسییەکی چەرخدار، سەرەڕای تەمەن و نەخۆشییەکەی، لە پێش کۆمەڵەکەوە بەرەو گۆڕەکە چوو. بەشداربووانی یادەوەرییەکە گوڵی قەرەنفولەیان لەسەر گۆڕی ناگیهان ئەکارسەل دانا. یادەوەرییەکە لە گۆڕستان بە خولەکێک بێدەنگی بۆ هەموو گیانبەختکردووانی ئازادی دەستی پێکرد.

 

ویستیان ڕێگری لە ڕاستی بکەن

دوای بێدەنگییەکە، ئۆزگول ساکی، پەرلەمانتار دەم  پارتی ، قسەی کرد و ڕایگەیاند کە ناگیهان ئەکارسەل لە ڕێگەی ژنۆلۆژییەوە ڕاستی بە کۆمەڵگا دەگەیاند و وتی: «بە کوشتنی ناگیهان ویستیان ڕێگری لەم ڕاستییە بکەن. بەڵام ئەو تێکۆشانە هێشتا بەردەوامە. ڕۆژنامەنووسانی چاپەمەنیی ئازاد لەم ڕێگایەدا ژمارەیەکی زۆر شەهیدیان داوە. ئێمە هەموو شەهیدەکان یاد دەکەینەوە و تێکۆشانی ئەوان ڕێگامان ڕووناک دەکاتەوە.»

 

ئێمە بە ڕێگای شەهیدانی چاپەمەنیی ئازاددا دەڕۆین

ئەندامی MKG، ڕۆژنامەنووس دێرەن یورتسێڤەر، ڕایگەیاند کە ناگیهان ئەکارسەل میراتی تێکۆشان بۆ ڕاستی بۆ ئەوان بەجێهێشتووە و وتی: «ئێمەش بەڵێن دەدەین هەوڵ بدەین شایستەی تێکۆشانی ئەوان بین. بەو ڕێگایەدا دەڕۆین کە شەهیدانی چاپەمەنیی ئازاد بۆمان کردوویانەتەوە.»

 

لە خێزانی مەعنەوی ناگیهان ئەکارسەل، ڕەیحان ییلدریمجی، هەروەها جەختی کردەوە کە ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ناگیهان ئەکارسەل بەیەکەوە ژیاوە و وتی: «دوای کوژرانی لە سلێمانییش، بیرۆکەکانی لەگەڵ هەزاران ژندا بوو بە نەخشەڕێگا.»

 

دوای وتارەکان، کۆمەڵەکە دروشمەکانی «شەهید نامرێن» و «ژن، ژیان، ئازادی» بەرز کردەوە. پاشان بەشداربووانی یادەوەرییەکە هەست و سۆزی خۆیان دەربڕی لەسەر تێکۆشان و ژیانی ناگیهان ئەکارسەل.

 

بەرنامەی یادەوەرییەکە بە خوێندنەوەی نزاکان کۆتایی هات.