تەندروستی جیهانی: مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماون

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات، مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر ماون و لە هەفتەیەکدا هەزار و ٧٠٠ کەس بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یەکەمجار لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چین بڵاوبووەو لە سەرەتای مانگەکانی ٢٠٢٠ تەواوی جیهانی گرتەوە، بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ٧ ملیۆن کەس بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە.

 

ڕۆژی ١١ی تەمووز، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێشتا هەفتانە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا  هەزار و ٧٠٠ کەس گیان لەدەست دەدەن.

 

تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوەکە هۆشداریداو ئاماژەی بەوەکرد، خەڵک پێویستە ڤاکسینی کۆڤید19 وەرگرن ئەگەرنا ژمارەکە بەرزتر دەبێتەوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە تەندروستیی جیهانی لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکو پەتایەکی نێودەوڵەتی و جیهانی کۆتایی پێهاتووە.