بەهۆی بەفرو سەرماوە سێ منداڵ لە بەریتانیا گیانیان لەدەستدا

بارینی به‌فرێكی زۆر و دروستبوونی سەهۆڵبەندان کە سەرانسەری به‌ریتانیای گرتووەتەوه‌، ئاستەنگی بۆ خەڵک دروسکردووەو سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

بەپێی میدیاکانی بەریتانیا، ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌نده‌ن بەفرێکی زۆری تێدا باریووە و ئەو شەپۆلە چڕە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، ئەوەش ئاستەنگی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروست کردووە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێری درێژ لەسەر شەقامەکان گیریان خواردووە.

 

لە سکۆتلەندا پلەکانی گەرما بۆ -١٥ پلەی سیلیزی دابەزی و بەهۆی بارینی به‌فره‌وه‌ لە هەندێک ناوچە ده‌وامی خوێندنگه‌كان كرایە‌ پشوو.

 

هاوكات ژمارەیەک منداڵ کەوتنە ناو دەریاچەی به‌سه‌هۆڵبووی سۆلیهول لە نزیک شاری بێرمینگهام، سێ لەو منداڵانە گیانیان لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەکراوە ئه‌م شەپۆلی بەفرەی کە سەرانسەری بەریتانیای گرتووەتەوە زۆرترین بەفره‌ لە وڵاته‌كه‌ لە ساڵی ٢٠١٣ەوە باریبێت.