"گەل بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان وەڵامی پیلانگێڕییەکەی دایەوە"

٢٤ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فەوزییە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد کە بە بەرزکردنەوەی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕییەکە تێدەکۆشن.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ی سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٥هەمین ساڵیدایە، فەوزیە عەبدی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی هەرێمی فورات هەردوو پڕۆسەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی تووندی سەر عەبدوڵا ئۆجالانی هەڵسەنگاندو ئاماژەی بەوەکرد گەلی کورد وەک هەموو گەلانی جیهان ساڵانێکە بۆ ژیانێکی ئازاد و دیموکراسیانە خەبات دەکەن، ئەوەشی خستەروو کە لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەمدا زۆر لە گەلان مافی گرنگیان هەبوو بەڵام کورد لەم مافانە بێبەش بوو.

 

" لە دژی دابەشبوون گەل تێکۆشانی دەکرد "

فەوزیە عەبدی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو جوگرافیایەی کە کورد تێیدا دەژی، لەلایەن هێزە هەژموونگەراکانەوە دابەشکرابوو بۆ چوار بەش و وتی: "دوای ئەم دابەشبوونە گەلی کورد دەستی بە تێکۆشان کرد، گەلی کورد لە باکوری کوردستان بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە شۆڕش کرد، ئەو کاتە ئەم دۆخە وەک مەترسییەک بۆ سەر هێزە هەژموونییەکان لە جیهاندا و ئەو دەوڵەتانەی کە کوردستانیان بەسەر چوار پارچەدا دابەش کردووە، دەبینرا، کورد ئێستا دەستی بە وتاری دیموکراسی و ئازادی کردووە، بەڵام داواکارییەکانی کورد لەلایەن دەوڵەتە داگیرکەر و دەسەڵاتدارەکانەوە قبوڵ نەکرا بە تایبەتی دەوڵەتی تورک".

 

"کورد بوونی خۆی لە هەموو بوارەکاندا سەلماند"

فەوزیە عەبدی، تیشکی خستە سەر ئامانجی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و وتیشی: " گەلی کورد ئەو کۆنکرێتییەی کە لەسەری ڕژابوو شکاندی و دەستی بە تێکۆشانی ڕزگاریی کوردستان کرد، بە بەرخۆدان ناسنامەی کورد لە جیهاندا دەستیپێکرد، لەو دۆخەدا هێزە هەژموونییەکان لەسەر بەرژەوەندییەکانیان ڕێککەوتوون و پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، ئامانجی ئەم پیلانگێڕییە وەستاندنی شۆڕشی گەلی کورد و تێکدانی هیوای ئازادی بۆ گەلی کورد بوو و بەو ئامانجەش ڕێگریکردن بوو لە گەیشتنی تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ بە خەڵک، دەیانویست کورد بکەنە تورک و فارس و عەرەب دەیانویست دۆزی کورد لە کەسایەتی ڕێبەری ئاپۆدا تێکبشکێنن بەڵام بە پیلانگێڕییەکە شۆڕش بەهێزتر و فراوانتر بوو کورد ئێستا لە سایەی ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ لە دەوڵەتی پێشووی ئازادکراوە، ڕاستە کورد نەیتوانی ناسنامەی هەبێت لە مانای دەستووریدا بەڵام بە مانای ژیان کورد بوونی خۆی سەلماندووە و بەرگرییەکی گەورەی لە بەرامبەر هێزە هەژموونگەراکاندا نیشانداوە".

 

"هەموو سەدەیەک رێککەوتنە نوێکان دەردەکەون"

فەوزیە عەبدی ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ساڵی ٢٠١١ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و وتی: لەگەڵ سەرهەڵدانی ڕاپەڕینی کۆمەڵایەتی لە ساڵی ٢٠١٠-٢٠١١ تا ڕادەیەک بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕاوە وەک دەزانرێت پەیماننامەی لۆزان و سایکس بیکۆ لە نێوان هێزە هەژموونییەکان ١٠٠یەمین ساڵی تەواو دەکات، بۆیە هەموو سەدەیەک زاڵبوون و پرۆژە و ڕێککەوتننامە نوێکان دەردەکەون تا ئەو کاتەی کە دەتوانین بیڵێین، شەڕی جیهانی دەستی پێکردووە، لەسەر ئەم بنەمایە هێزە هەژموونییەکان پلانێکی نوێیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داناوە کە پێی دەوترێت پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە هەرچەندە جیهان بە دەستێک بەڕێوەدەبرێت، بەڵام لەم کاتەدا هێزێکی زۆر دەرکەوتوون".

 

" لەگەڵ سەرهەڵدانەکان کێشە دەستیپێکردەوە "

فەوزیە عەبدی، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کێشە و پێکدادانەکان دەستیپێکرد و لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "عەرەبەکان ئەم ڕاپەڕینەیان بە بەهاری عەرەبی ناوبرد، ڕێبەر ئاپۆ هەروەها ئاماژەی بە دەیان هاوڵاتی دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە مافەکانیان پێشێل دەکرێت و لەبری 'بەهاری عەرەبی' وتی 'بەهاری گەلان' بینیمان کە خەڵکی وەک کورد و ئەرمەنی و تورکمان و سریانی چالاکانە بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەدا کردووە بە مانای ڕاستی، دەتوانین بڵێین بەهاری گەلان هاتە ژیانەوە، ئەم ڕاپەڕینانەی خەڵک هەڕەشەیان بۆ سەر هێزە سیادیەکان دروستکردووە لەبەر ئەوە هێزە هەژموونییەکان لە دوورەوە لە ڕاپەڕینەکاندا دەستتێوەردانیان کرد".

 

بەپێی بەرژەوەندییەکانیان نەخشەکە دەگۆڕن

ئەمڕۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەو هێزانەوە بەڕێوەدەبرێت، ئەمڕۆ لە ڕووی جوگرافییەوە ئەم هێزانە لێرە دەبینین ئەمەریکا، ڕووسیا، ئێران، تورکیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا و هتد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، ئەو هێزانە بە تایبەتی لە سوریان، ئەم هێزانە نایانەوێت کێشەکە چارەسەر بکرێت، چونکە لەم کاتەدا هیچ لایەنێکی ڕوون و ئاشکرا نییە کە فەرمانڕەوایی جیهان بکات لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکان، سەدەی نوێ کاردەکات بۆ کێشانی نەخشەکە لە بەرژەوەندی خۆی، گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ بەتەواوی پەیوەندی بەوەوە هەیە کاتێک پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت، دۆخی گۆشەگیریی، ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ململانێکانی سوریا و تورکیا چارەسەر دەبێت".

 

"ئەوان یاساکانی خۆیان پێشێل دەکەن"

فەوزیە عەبدی سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتی: "چونکە ڕێبەر ئاپۆ زیندانییەکی سیاسییە، مافی دیالۆگی هەیە لەگەڵ دەرەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک و هێزە پیلانگێڕەکان ئەم بابەتەیان کردووەتە کێشەیەکی سیاسی، کاتێک رێبەری ئاپۆ لەگەڵ پارێزەر و بنەماڵەکەی کۆبووەوە، هەڵسەنگاندن و شیکردنەوە و کتێبەکانی بۆ گەلی کورد وەک تێڕوانینێک نارد ئەم دۆخە هەڕەشە بوو بۆ سەر دەوڵەتی تورک و پێشکەوتنەکانی جیهان بەتایبەتی، کە ڕاپەڕینەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستیپێکرد، گۆشەگیریی سەر ڕێبەری ئاپۆش دەستیپێکرد دەیانویست تێڕوانینەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەگاتە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان، بۆ ئەم دۆخە، چەندین دەزگا هەن کە خەڵک دەتوانن پەیوەندی پێوە بکەن و یەکێک لەوانە سی پی تی یە بەڵام ئەم ڕێکخراوانە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ ناکەن، ئەم یاسایە لەلایەن ئەم دەزگایانەوە دەرچووە بەڵام لێرە ناڕەزاییەکی گەورە هەیە، ئەوان خۆیان پێشێلی دەکەن".