منداڵێک بەهۆی برسێتی و تینوێتی لە دەریای ئیجە گیانی لەدەستدا

منداڵێکی کچی تەمەن چوار ساڵانی خەڵکی سوریا، بەهۆی برسێتی و تینوێتی لە دەریای ئیجەدا گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

‌ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق-کوردستان ڕایگەیاند، لجین ئەحمەد ناسیف، منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی پەنابەری سورییە، لەگەڵ دایکی و باوکی لە کەمپی مەحمرەی عەکاریە لە لوبنان بۆ گەشتن بە ئەوروپا بەڕێکەوتبوون، بەڵام بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی یۆنان بۆ ماوەی چوار رۆژ لە کارکەوت.

 

فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەهۆی نەمانی خواردن و ئاوی خواردنەوە لەسەر بەلەمەکە لجینی تەمەن چوار ساڵ لە برسی و تیونێتیدا گیانی لەدەستدا.

 

فیدراسیۆنەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەرەتا یۆنان خۆی بە دوور گرتبوو لە ڕزگارکردنیان، بەڵام دواتر بەهۆی زۆری فشارەوە بۆ سەر پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان ناچارکران پەنابەرەکانی تر ڕزگاربکەن و بیان بەن بۆ دوورگەیەکی یۆنانی.