تاژێ داوای وەستاندنی هێرشەکانی سەر گەریلا دەکات

تاژێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوای وەستاندنی هێرشەکانی سەر گەریلای کرد و ڕایگەیاند، سەرەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن گەریلاوە، بەڵام هێشتا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی ڕانەگرتووە و بە پێچەوانەوە هێرشی سەخت ئەنجامدەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمرۆ، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی- تاژێ، سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر باشووری کوردستان، لە گۆڕستانی شەهید دڵگەش و شەهید بەرخۆدان لە چیای شنگال کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

 

شەمۆ ڕەمۆ ئەندامی کوردیناسیۆنی تاژێ لە کۆنگرەکەدا قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، سەرەرای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن گەریلاوە، هێشتا دەوڵەتی تورک هێرشەکانی ڕانەگرتووە و بە پێچەوانەوە هێرشی سەخت ئەنجامدەدات.

 

وتیشی: تاوەکو ئێستا دەوڵەتی تورک وەڵامی ئاگربەستەکەی گەریلای نەداوەتەوە، ئەو لایەنەی نایەوێت شەڕ ڕاگرێت وەک دووژمن دەبینین، بە دووژمنی کۆمەڵگەی دەزانین، هەموو جیهان دەزانێت لە دوای بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ گەریلا ئاگربەستی ڕاگەیاند، بەڵام بۆچی دەوڵەتی تورک وەڵامێکی ئەرێنی ناداتەوە، بە پێچەوانەوە کۆتاییشی بە هێرش و بۆردوومانەکانی نەهێناوە.

 

لە کۆتاییدا شەمۆ ڕەمۆ، بانگەوازی دەستبەجێی ڕاوەستاندنی هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای کرد.