تایمز: زانکۆی کوردستان باشترین زانکۆی ئێران و ٤٥ـەم زانکۆی باشی ئاسیایە

ناوەندی پلەبەندی تایمز لیستی ١٠٠ باشترین زانکۆی کیشوەری ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە، زانکۆی کوردستان لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی ٤٥ـەمینی ئاسیا و یەکەمی ئێراندا وەستاوە.

ناوەندی پلەبەندی تایمز لیستی ١٠٠ باشترین زانکۆی کیشوەری ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە، زانکۆی کوردستان لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی ٤٥ـەمینی ئاسیا و یەکەمی ئێراندا وەستاوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی تایمز یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین ناوەندەکان بۆ ڕیزبەندی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و یەکێک لە ڕاپۆرتە ساڵانەکانی لیستی زانکۆ باشەکانی جیهان و ئاسیایە، بەپێی ڕیزبەندییەکەی تایمز زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندی ساڵی ٢٠٢١دا بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ٤٥ پلە سەرکەوتووە و وەک باشترین زانکۆی ئێران هەڵبژێردراوە.

 

لەو ڕیزبەندییەدا زانکۆی شەریفی تاران لە پلەی ٥٨ی ئاسیا و دووەمی ئێراندا هەڵبژێردراوە، پێنج زانکۆی دیکەی ئێرانیش لە ڕیزی ١٠٠ زانکۆی باشی ئاسیادان.

 

پێوەرەکانی ناوەندی تایمز بۆ ڕیزبەندی هەمان پێنج پێوەری ڕیزبەندی زانکۆکان لە ئاستی جیهاندایە، ئەو پێوەرانەی بۆ ڕیزبەندییەکە بە بنەما دەگیرێت بریتین لە پەروەردە، توێژینەوە، بە بەڵگەکردن، داهاتی پیشەسازی و ئیعتیباری نێودەوڵەتی.

 

زانکۆی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٤ بەناوی دانشسەرای باڵای سنە دەستیبەکار کردن کردووە، فەرەیدوون موعتەمید وەزیری، بە دامەزرێنەری زانکۆی کوردستان دەناسرێت، هەروەها وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران ساڵی ١٩٩١ ئەو ناوەندەی وەک زانکۆی کوردستان بە فەرمی ناساند.

 

ت.پ