تاڵیبان وەرزشوانێک دەکوژێت و یاریزانەکان داوای دەستوەردان دەکەن

سەدان یاریزان لە ئەفغانستاندا لە ترس و تۆقاندا دەژین لە ئەنجامی دەستدرێژییەکانی تاڵیبان کەلە دوای مانگی ئابەوە دەستیبەسەر ئەو وڵاتەدا گرت.

ناوەندی هەواڵ

 

زالا زازای، چالاکوانی ئەفغانی ڕۆژی سێشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم لە تویتەر ئاشکرای کرد کچە یاریزانێکی تۆپی پێی نەتەوەیی لەلایەن تاڵیبانەوە کوژراوە، کە یەکێکە لەو ٣٠ یاریزانەی لە ١٥ی ئابدا دوای داگیرکردنی کابول لەلایەن تاڵیبانەوە نەیتوانی ڕابکات.

 

ئەو چالاکوانە ئەفغانیە ئاماژەی بەوەشدا ئەو یاریزانانەی کە ناتوانن ئەفغانستان جێبهێڵن پێویستیان بە هاوکاری هەیە، وتیشی: یاریزانێک لەلایەن ئەو تیرۆریستانەوە کوژرا و نامانەوێت باقی یاریزانەکان لەدەست بدەین، ئەوان لە کابول گیریان خواردووە و کەس گوێیان لێناگرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە مەزلان سادات، یاریزانی هەڵبژاردەی ژنان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرۆک وەزیرانی کەنەدی کرد بۆ یارمەتیدانی یاریزانانی ژنیی ئەفغانی.

 

ت.پ